دۆناڵد ترەمپ بۆردومانکردنی دامەزراوەیەکی پەیوەستدار بە گواستنەوەی ماددەی ھۆشبەر لە ئەمریکای باشووری ڕاگەیاند
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕاگەیاند، دامەزراوەیەکیان لە كیشوەری ئەمریکای باشوور بۆردومان کردووە کە پەیوەستداربوو بە گواستنەوەی ماددەی ھۆشبەر.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕاگەیاند، دامەزراوەیەکیان لە كیشوەری ئەمریکای باشوور بۆردومان کردووە کە پەیوەستداربوو بە گواستنەوەی ماددەی ھۆشبەر.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی " WABC"ی ئەمریکی گوتی: "دوو شەو لەوبەر، دامەزراوەیەکی گەورەمان لە ئەمریکای باشوور بۆردومان کردووە".
ڕاشیگەیاندووە کە لەو دامەزراوەوە، بە بەلەم ماددەی ھۆشبەر دەگوازرایەوە.
سەرۆکی ئەمریکا وردەکاری زیاتری لەبارەی ھێرشەکە نەخستەڕوو.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە لە ماوەکانی ڕابردوودا، ژمارەیەک بەلەم کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت ماددەی ھۆشبەریان دەگواستەوە لە ڕۆژھەڵاتی زەریای ھێمن، لەلایەن فەرماندەیی باشووری ئەمریکاوە (ساوسکۆم) کرانە ئامانج.
