جيهان, archive

دۆزینەوەی فیرعەون لە میسر

لە رۆژئاوای قاھیرە لاشەی مومیاکراوی فیرعەونێکی میسری دۆزرایەوە

04.10.2013 - نوێکردنەوە : 04.10.2013
دۆزینەوەی فیرعەون لە میسر

قاھیرە

سەرۆکی بەشی شوێنەوارە مێژووییەکانی میسر ( محەمەد ئیبراھیم) رایگەیاند: لە نێو ماڵی ھاووڵاتییەکی مسری لە رۆژئاوای قاھیرە، پەیکەری مومیایی کراوی فیرعەونێکی خانەدانی پتۆلەمائۆس کە (پ. زاین ٣٠٥- پاش زاین ٣٠) ژیاوە، دۆزراوەتەوە.

محەمەد ئیبراھیم گوتی" بۆ ئەنجامدانی رێکارە پێویستەکان و پاراستنی لاشە مۆمیاکراوەکە، بڕیارە ئەو پەیکەرە بۆ مووزەخانەی قاھیرە بگوازرێتەوە.

بەرپرسانی مسر لەبارەی خاوەنی ئەو ماڵەی مۆمیاکراوەکەی تێدا دۆزراوەتەوە، ھیچ زانیارییەکیان نەداوە.

جێی بیرھێنانەوەیە بە ھۆی لاوازبوونی دەسەڵات لەدوای شۆڕشی مسر، مووزەخانەی مسر لە مەیدانی تەحریری شاری قاھێرە رووبەڕووی زەرەر و زیانێکی گەورە بۆەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە ٤٥ پارچەی شوێنەواری مێژووی ئەو وڵاتە بزرن نەدۆزراونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın