جيهان, عێراق

دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان: "هاوپەیمانان ژمارەیەک مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە هەولێر خستە خوارەوە"

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 28.02.2026 - نوێکردنەوە : 28.02.2026
دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان: "هاوپەیمانان ژمارەیەک مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە هەولێر خستە خوارەوە"

Arbil

هەولێر - AA

دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانان ژمارەیەک مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە پارێزگای هەولێر تێکشکاند.

لە ڕاگەیاندراوێکدا، دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە بە مووشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان.

دژە تیرۆر ڕاشیگەیاندووە کە، مووشەک و درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان لە لایەن هاوپەیمانانەوە تێکشکێندراون و خراونەتە خوارەوە.

جەختی لەوەش کردەوە کە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın