دوای ھەڕەشەکانی ترەمپ.. میدیاکانی ئێران وێنەی دامەزراوەکانی وزەیان لە وڵاتانی ناوچەی کەنداو بڵاوکردەوە
ئاژانسی ھەواڵیی نیمچە فەرمی ئێران "فارس" بڵاویکردەوە ئەگەر ھێرش بکرێتە سەر ژێرخانی وزەی ئێران، ئەوە لە بەرامبەردا، دامەزراوەکانی وزە لە وڵاتانی ناوچەی کەنداو و ئوردن، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەکرێنە ئامانج.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
میدیاکانی ئێران، وێنەی ١١ دامەزراوەی گرنگیان تایبەت بە بەرھەمھێنانی وزە و پاڵاوتنی ئاو لە وڵاتانی ناوچەی کەنداو و ئوردن بڵاوکردەوە، ئەوەیش دوای ھەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی بە ئامانجگرتنی دامەزراوەکانی وزە لە ناوخۆی ئێران.
ئاژانسی ھەواڵیی نیمچە فەرمی ئێران "فارس" بڵاویکردەوە ئەگەر ھێرش بکرێتە سەر ژێرخانی وزەی ئێران، ئەوە لە بەرامبەردا، ئەو دامەزراوانەی وزە لە وڵاتانی ناوچەی کەنداو و ئوردن، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەکرێنە ئامانج.
بەپێی وێنەکان، ئەو دامەزراوانە، ژمارەیەک ژێرخانی زۆر گرنگ و ھەستیارن لە ناوچەکە کە برتیین لە وێستگەی زور بۆ وزە لە کوێت، وێستگەی ئەتۆمی بەراکە و وێستگەی تەویلە بۆ پاڵاوتنی ئاو لە ئیمارات، وێستگەی ڕەئس خەیر و وێستگەی شەعبییە کە تایبەتن بە وزە لە سعوودیە، وێستگەی عەقەبە و وێستگەی سەمرا کە تایبەتن بە وزە لە ئوردن، وێستگەی دۆر بۆ وزە بە بەحرێن و وێستگەکانی ئوم حول، ڕەئس لافان و ڕەئس قورتاس لە قەتەر.
دوێنێ یەکشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ھەڕەشەی ئەوەی لە ئێران کرد ئەگەر گەرووی ھورمز بە تەواوی نەکاتەوە، ئەوە زۆر بە توندی ھێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی وزە لەناوخۆی ئێران.
