دهستگیركردنی ١١٥ گومانلێكراو له ئۆپهراسیۆنێكدا بۆسهر ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ئیستانبوڵ
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئیستانبوڵ بڵاویكردهوه، ١١٥ گومانلێکراوی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان دەستگیرکردووە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە هات کە زانیاریان پێگەیشتبوو ڕێکخراوەکە پلانی هەیه لە کاتی یادی سەری ساڵدا، هێرش بکاتە سەر ئامانجە جیاوازەکان لە تورکیا، بەتایبەتی کەسانی ناموسڵمان.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا ١٣٧ گومانلێکراو دەستنیشانکران کە پەیوەندیان بە ناوچەکانی شەڕەوە هەبووە و، هەندێکیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی داواکراو بوون.
بهمهبهستی دەستگیرکردنی گومانلێكراوان، هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا ئۆپهراسیۆنیان بۆ سەر ١٢٤ ناونیشانی جیاواز لە سەرانسەری شاری ئیستانبوڵ ئهنجامدا.
لە ئەنجامی ئۆپهراسیۆنهكهدا دەست بەسەر ژمارەیەک چەک، فیشەک و چەندین بەڵگەنامەی ڕێکخراوەیییدا گیرا.
تا ئێستا ١١٥ کەس لە گومانلێکراوەکان دەستگیرکراون و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی دیكهی هەڵاتوو بەردەوامە.
