جيهان

دایکانی دیاربەکر خوازیاری شادبوونەوەن بە ڕۆڵەکانیان

Ömer Yasin Ergin  | 06.07.2024 - نوێکردنەوە : 08.07.2024
دایکانی دیاربەکر خوازیاری شادبوونەوەن بە ڕۆڵەکانیان

Diyarbakir

دیاربەکر - AA

دایکانی دیاربەکر کە لە پێناو منداڵە ڕفێندراوەکانیان بۆ شاخ لە بەردەم بارەگای پێشووی دیاربەکری هەدەپە بەردەوامن لەسەر ئێشکگری، خوازیاری شادبوونەوەن بە منداڵەکانیان.

ئەو خێزانانەی کە دەیانەوێت منداڵەکانیان لە دەست تیرۆر ڕزگار بکەن، لە سێی ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە لە بەردەم بارەگای دیاربەکری هەدەپە دەستیان بە ئێشکگری و چالاکی دانیشتن کردووە، هەزار و ٧٦٩ ڕۆژە بەردەوامن لەسەر چالاکییەکەیان.

دادە زەکیە بۆزداغ کە لە پێناو گەیشتنەوەی بە براکەی سولەیمان چەتینکایا بەردەوامە لە ئێشکگریی، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ەوە هەواڵیان لە براکەی نییە.

بۆزداغ کە بەبێ گوێدانە سەرما و گەرما ماوەی پێنج ساڵە بەردەوامە لەسەر چالاکییەکەیان، باسی لەوە کرد کە تا گەیشتنەوە بە براکەی بەردەوام دەبن.

باوکە نیهات ئایدن کە لە پێناو کوڕەکەی مەهمەت بەشداری لە چالاکی ئێشکگرییدا کردووە، باسی لەوە کرد کە تا شادبوونەوە بە کوڕەکەی خەبات دەکات.

ئایدن باسی لەوە کرد سەرەڕڕای گەرمی کەشوهەوا بەردەوامن لەسەر چالاکییەکەیان و، گوتی: "تەنانەت ئەگەر پلەی گەرما بگاتە ٥٠ پلە بۆ ئێمە جیاوازی نییە، بە زستان و هاوین لێرە ئێشکدەگرین بۆ ڕۆڵەکانمان، هەدەپە و دەم پارتی جیاوازیان نییە. ئەمانە دوژمنی کوردن. منداڵانی ٩-١٣ سالانیان بردووە بۆ شاخ و ڕووبەڕووی مردنیان کردوونەتەوە. داوا لە هەموو منداڵەکان دەکەم بێنەوە و خۆیان ڕادەست بکەنەوە. دەوڵەتەکەمان بەهێزە. وەک دایکان و باوکان بێزاربووین لە گریان. ئیدی چاوانمان فرمێسکی لێنایەت ئەوەندە گریاوین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın