دانمارک: "شکستمان ھێناوە لە گۆڕینی ھەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی گرینلاند"
وەزیری دەرەوەی دانیمارک، لارس لۆکە راسموسن ڕایگەیاند، بۆ بەرپرسانی ئەمریکای ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کە ئارەزووی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ لکاندنی گرینلاند بە خاکی ئەمریکاوە دژبە بەرژەوەندییەکانی دانیمارکە.
New York
نیویۆرک ــ AA
وەزیری دەرەوەی دانیمارک، لارس لۆکە راسموسن ڕایگەیاند کە شکستیان ھێناوە لە گۆڕێنی ھەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی دوورگەی گرینلاند.
لارس لۆکە راسموسن دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا، گوتی: "بۆ ئێمە، ئەو بیرۆکانەی ڕێز لە یەکڕیزی خاکی دانمارک و مافی چارەی خۆنووسینی خەڵکی گرینلاند ناگرن، بێگومان بەھیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێن".
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی دانیمارک باسی لەوە کرد کە شکستیان ھێناوە لە گۆڕێنی ھەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی دوورگەی گرینلاند.
ڕاشیگەیاند، بۆ بەرپرسانی ئەمریکای ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کە ئارەزووی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ لکاندنی گرینلاند بە خاکی ئەمریکاوە دژبە بە بەرژەوەندییەکانی دانیمارکە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
