جيهان

دادگای دەستووری کۆریای باشوور بڕیاریدا بە لەکارلادانی سەرۆکی وڵاتەکە یون

دادگای دەستووری بڕیاریدا کە ڕاگەیاندنی خستنەکاری دەسەڵاتی سەربازی لەلایەن یون-ەوە مەرجی "قەیرانی نیشتمانیی"ی تێدا نییە کە لە دەستووردا هاتووە، لەبەرئەوە نادەستوورییە.

Emre Aytekin  | 04.04.2025 - نوێکردنەوە : 07.04.2025
دادگای دەستووری کۆریای باشوور بڕیاریدا بە لەکارلادانی سەرۆکی وڵاتەکە یون

Beijing

پەکین - AA

دادگای دەستووری کۆریای باشوور، بڕیاریدا لەسەر ئەوەی کە ڕاگەیاندنی خستنەکاری دەسەڵاتی سەربازی لەلایەن سەرۆکی وڵات، یون سوک یۆل-ەوە لە سێی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا پێشێلکردنی دەستوورە و، بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی ناوبراو لە پۆستەکەی.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ، بریکاری دادگای دەستووری وڵاتەکە، سەرۆکی دادوەر مون هیونگ-بای بڕیاری دادگاکەی ڕاگەیاند.

دادگاکە بڕیاریدا کە ڕاگەیاندنی خستنەکاری دەسەڵاتی سەربازی لەلایەن یون-ەوە مەرجی "قەیرانی نیشتمانیی"ی تێدا نییە کە لە دەستووردا هاتووە، لەبەرئەوە نادەستوورییە.

لە بڕیارەکەدا باس لەوە کراوە کە یون لە پاش خستنەکاری دەسەڵاتی سەربازی بەمەبەستی ڕێگریی کردن لە ڕەت کردنەوەی بڕیارەکەی سەربازی ڕەوانەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کردووە و، یاساکانی پێشێل کردووە.

لەو بارەیەوە سەرۆکی دادوەر مون هیونگ-بای ڕایگەیاند: "بەلەبەرچاوگرتنی دەرەنجامە قورسەکانی پێشێلکردنی یاساکان لەلایەن بەرگریکار (یون) و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر شیرازەی دەستووری، سوودەی پاراستنی دەستوور بە دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی زۆر زیاترە لە هەر زیانێکی نیشتمانیی کە بەهۆی دوورخستنەوەی سەرۆکێکەوە ڕوودەدات".

بەم شێوەیەش دادگای دەستووری کۆریای باشوور داواکاری پەرلەمانی نیشتمانیی وڵاتەکە بۆ لەکارلادانی پەسەند کرد و، بەهۆی خستەکاری دەسەڵاتی سەربازی ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر دوورخستنەوەی یون لە پۆستەکەی.

لە کاتێکدا دوای بڕیاری لەکارلادانەکە، دەستبەجێ یون لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، وڵاتەکە لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجام دەدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın