دادگایه‌كی ئیسرائیل تانه‌دانی له دروستكردنی به‌رزكه‌ره‌وه‌ی كاره‌بایی له مزگه‌وتی حه‌ره‌می ئیبراهیم ره‌ت كرده‌وه
دادگایه‌كی ئیسرائیل ئه‌و تانه‌یه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه له دروستكردنی به‌رزكه‌ره‌وه‌ی كاره‌بایی درا له مزگه‌وتی حه‌ره‌می ئیبراهیم له شاری خه‌لیل له كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو.

Ramallah
رامه‌ڵڵا – AA
دادگایه‌كی ئیسرائیل ئه‌و تانه‌یه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه له دروستكردنی به‌رزكه‌ره‌وه‌ی كاره‌بایی درا له مزگه‌وتی حه‌ره‌می ئیبراهیم له شاری خه‌لیل له كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو.
چالاكوانی فه‌ڵه‌ستینی، تۆفیق جاهشن به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه دادگای ناوه‌ندی ئیسرائیل له قودس، تانه‌دانی له دروستكردنی به‌رزكه‌ره‌وه‌ی كاره‌بایی له مزگه‌وتی حه‌ره‌می ئیبراهیم ره‌ت كردووه‌ته‌وه و گوتی: "بڕیاره‌كه‌ی دادگا ٢٤ كاتژمێر دوای تانه‌دان ده‌ركراوه، له كاتێكدا له دۆخی ئاسایی‌دا بڕیاردانێكی دادگا له‌سه‌ر تانه‌یه‌ك له‌و جۆره چه‌ند رۆژێك ته‌نانه‌ت چه‌ند مانگێكیشی پێ ده‌چێت. ئه‌مه بڕیارێكی سیاسییه".
جاهشن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی دروستكردنی به‌رزكه‌ره‌وه‌ی كاره‌بایی له ناو مزگه‌وته‌كه‌دا لە دەسەڵاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی خه‌لیله و لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خه‌لیل به‌رپرسیاره له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه و خانووه مێژووییه‌كانی شاره‌كه. تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تانه‌كه ده‌بنه دادگای باڵای ئیسرائیل و داوا ده‌كه‌ن درستكردنی به‌رزكه‌ره‌وه كاره‌باییه‌كه رابگیرێت.
له ئاكامی ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی جوله‌كه‌یه‌كی توندڕه‌و به ناوی باروچ گۆڵدسته‌ین له ٢٥ی شوباتی ١٩٩٤ له مزگه‌وته‌كه له كاتی ئه‌نجامدانی نوێژدا ٢٩ فه‌ڵه‌ستینی شه‌هید بوون و زیاتر له ١٥٠ی دیكه‌یش بریندار بوون. ئه‌م هێرشه به "كۆمه‌ڵكوژی مزگه‌وتی حه‌ره‌می ئیبراهیم" له قه‌ڵه‌م درا و دواتر مزگه‌وته‌كه داخرا. دوای كردنه‌وه‌یشی مزگه‌وته‌كه به‌سه‌ر دوو به‌شدا دابه‌ش كرا و به‌شی زۆری مزگه‌وته‌كه درا به جووله‌كه‌كان.