جيهان

خەڵاتی نۆبڵ ٢٠٢٣ لە بواری ئابووری، بەخشرایە کلۆدیا گۆلدن'ی ئەمریکایی

Salih Okuroğlu  | 09.10.2023 - نوێکردنەوە : 10.10.2023
خەڵاتی نۆبڵ ٢٠٢٣ لە بواری ئابووری، بەخشرایە کلۆدیا گۆلدن'ی ئەمریکایی

Ankara

ئەنقەرە - AA

بەهۆی کارەکانی لەسەر پێگەی ژنان لە هێزی کاردا، خەڵاتی نۆبڵی ئابووری ساڵی ٢٠٢٣ بەخشرایە پرۆفیسۆری ئەمریکایی کلۆدیا گۆڵدن لە زانکۆی هارڤارد.

ئەکادیمیای شاهانە بۆ زانستەکان لە سوید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە پرۆفیسۆری ئەمریکایی کلۆدیا گۆڵدن'یان بە شایەنی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئابووری ساڵی ٢٠٢٣ زانیوە ئەویش بە هۆی کارەکانی لە بواری "کاریگەرییکانی ژنان لەسەر بازاڕی کار و تێگەیشتن و بەرەپێشبردنیان".

ڕاشیانگەیاند کە هۆکاری ئەو بڕیارەیان بۆ ئەوە بووە کە، پرۆفیسۆر گۆڵدن توانیوێتی زانستیانە، هۆکارە سەرەکییەکانی جیاوازی ڕەگەزی لە بازاڕی کاردا دەستنیشان بکات.

ئەکادیمیای شاهانە بۆ زانستەکان ئاماژەش بەوەیداوە کە، گۆڵدن لێکۆڵینەوەیەکی فرەڕەهەندی لەسەر مێژووی سەدان ساڵەی "دۆخی داهاتی ژنان و توانای بەشداریکردنیان لە بازاڕی کاردا" ئەنجامداوە و هۆکارە سەرەکییەکانی "نەبوونی نادادپەروەرانە لە دابەشکردنی داهات لە نێوان ڕەگەزەکاندا" خستووەتە ڕوو.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın