خەڵاتی نۆبڵ لە بواری فیزیا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەخشرایە سێ زانا
زانایان ئالان ئاسپێکت، جۆن کلۆزەر و ئەنتۆن زایلینگەر لە رێگەی ئەو تاقیکردنەوەی کە لە بابەتی میکانیکی کوانتۆم ئەنجامیاندابوو، بە شایستەی خەڵاتەکە بینران.

Ankara
ئەنقەرە - AA
هەریەک لە فیزیازانی فەڕەنسی، ئالان ئاسپێکت، فیزیازانی تیۆری و تاقیکاریی ئەمریکی، جۆن کلۆزەر و فیزیازانی نەمسایی لە بواری کوانتۆم، ئەنتۆن زایلینگەر لە رێگەی ئەو تاقیکرنەوەی کە لە بابەتی میکانیکی کوانتۆم ئەنجامیاندابوو، خەڵاتی نۆبڵ-یان لە بواری فیزیا بۆ ساڵی ٢٠٢٢، پێ بەخشرا.
لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی کە لە ئەکادیمیای شاهانەی زانستی سوید بەڕێوەچوو، راگەیەندرا کە خەڵاتەکە بەخشراوەتە سێ زانا.
ئاماژە بەوەش کرا کە لە ئەنجامی ئەم تاقیکردنەوانەدا، ئاسپێکت، کلۆزەر و زایلینگەر نیشانیان دا کە دەتوانرێت تەنۆچکە تێکەڵاوەکان کۆنترۆڵ بکرێن و تاقیکرنەوەیان لەسەر ئەنجام بدرێت.
- ساڵی رابردووش سێ زانا خەڵاتی نۆبڵیان لە بواری فیزیادا پێ بەخشرابوو
ساڵی رابردوو هەریەک لە زانای ژاپۆنی لە بواری کەشناسی و ئاووهەوا، سیکورۆ مانابی، زانای ئۆقیانوسناس و مۆدێلکاری ئاووهەوا، کلاوس هاسێلمان و فیزیازانی تیۆری، جۆرجۆ پاریسی خەڵاتی نۆبڵ-یان لە بواری فیزیا بۆ ساڵی ٢٠٢١، پێ بەخشرابوو.
بەپێی زانیارییەکان لە رێگەی ئەو مۆدێلەی کە مانابی و هاسێلمان ئامادەیان کردبوو توانرا بەوردی پێشبینی گەرمبوونی جیهان بکرێت و گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا بپێورێت، بەشدارییەکی گرنگ لە تێگەیشتن لە سیستەمی ئاڵۆزدا بکەن.
هەروەها فیزیازانی تیۆری، جۆرجۆ پاریسی بەهۆی "دۆزینەوەی کارلێکی ئاوسان و ناڕێکی لە سیستەمی فیزیادا" خەڵاتەکەی پێ بەخشرا.
خەڵاتی نۆبڵ لە بواری فیزیادا لە ساڵی ١٩٠١ەوە ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە بەشدارییەکی بەرچاویان لە بوارەکەدا کردووە.
زانای بەناوبانگی ئەڵمانی، ئەلبێرت ئەنیشتاین لە ساڵی ١٩٢١ ئەم خەڵاتەی پێ بەخشرابوو.
لۆڕێنس براگ کە لە ساڵی ١٩١٥بە یارمەتی تیشکی ئێکس، شیکاریی بۆ پێکهاتەی کریستاڵەکان کردبوو لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا خەڵاتی نۆبڵی لە بواری فیزیادا پێ بەخشرا.
هەروەها ئارسەر ئەشکین لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا خەڵاتەکەی پێبەخشرا، بەمەش بووە بەتەمەنترین فیزیازان تا ئێستا ئەم خەڵاتەی بەدەستهێنابێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن