جيهان

حەماس بەیاننامەی دیدی سیاسی نوێی خۆی ئاشکرا کرد

- سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس خالید مەشعەل، بەیاننامەی دیدی سیاسی نوێی بزووتنەوەکەی ئاشکرا کرد کە ئامانجی گەیاندنی دیدی نوێ بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەخۆ دەگرێت.

Mazın Asad  | 01.05.2017 - نوێکردنەوە : 07.05.2017
حەماس بەیاننامەی دیدی سیاسی نوێی خۆی ئاشکرا کرد

Ad Dawhah

دۆحە - AA

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس خالید مەشعەل، بەیاننامەی دیدی سیاسی نوێی بزووتنەوەکەی ئاشکرا کرد.

مەشعەل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە دۆحەی پایتەختی قەتەر، بەیاننامەی دیدی سیاسی نوێی حەماس و پرەنسیبەکانی بزووتنەوەکەی ئاشکرا کرد.

ئەو ماددە گرنگانەی مەشعەل لە دیدی سیاسی نوێی بزووتنەوەکەی ئاشکرای کرد، لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین بەپێی سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ و بابەتەکانی تێڕوانین دەربارەی بە جولەکە و توندڕەوە ئایینییەکان پێکدێت.

لە بەیاننامەی دیدی سیاسی نوێی حەماس، ئاماژە بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین بەپێی سنوورەکانی ٤ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٦٧ و رێککەوتنی ھاوبەشی نیشتمانی دەکرێت.

-بزووتنەوەکە لە بەیاننامەکەدا وەک جیاواز لە پێشتر، دەستەواژەی "باڵی رێکخستنی ئیخوان موسلمین"ی لاداوە.

-حەماس جەخت لەسەر بونیاتنانی بنەما دیموکراسییەکان لەسەر بەشداری گشت لایەنەکان دەکاتەوە.

-حەماس ئاماژەی بەوە دەکات کە لە گرژییەکان پەیوەندی بە جولەکە و بیری جولەکەکان نییە، بەڵکو ئەوە پرۆژەیەکی زایۆنیزمە و دەستەواژەی داگیرکاری ئیدارەی جولەکەی بەکارھێناوە.

-بزووتنەوەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پایتەختی فەڵەستین قودسە و ئاماژە بە گرنگی مێژوویی عەرەب، ئیسلام و مرۆڤایەتی لەوێدا دەکاتەوە.

لە پڕۆژەی نوێی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس راشگەیەنراوە کە "دیاری کردنی دەوڵەتێک لە چوارچێوەی سنوورە دیاریکراوەکانی بەر لە ساڵی ١٩٦٧، پێدانی خەڵات نییە بە گەلی فەڵەستین".

ھاوکات سەرۆکی حەماس خالید مەشعەل لەبارەی بۆچوونی سەرکردە باڵاکانی حەماس پەیوەندیدار بەم بەڵگەنامە سیاسییە گوتی: "ئەو بەڵگەنامە سیاسییە رەنگدانەوەی بۆچوونی گشت سەرکردەکانی حەماس و دامەزراوەکانی ناوخۆیی و دەرەکی دەنوێنێ".

مەشعەل راشیگەیاند کە بزووتنەوەکەی گشت ئەو ھەوڵ و پڕۆژانە رەتدەکاتەوە کە ئامانج لێی فەرامۆشکردنی پرسی پەنابەرانی فەڵەستینییە. لەمبارەیەوە گوتیشی: "مافی گەڕانەوەی پەنابەران، ھەڵناوەشێنرێتەوە و سنوورداریش ناکرێ".

مەشعەل لەبارەی دیدی بزووتنەوەکەی زیاتر گوتیشی: "حەماس باوەڕی بە دیموکراسی گشتگیر ھەیە. دەرگای کراوەیە بەرامبەر دیالۆگ و پێکەوە ژیان".

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، خالید مەشعەل لە درێژەی گوتەکانیدا رایگەیاند: "رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستینی، چوارچێوەی نیشتمانی پاراستنی گەلی فەڵەستینە. پێویستە کاربکرێ بۆ دووبارە بونیاتنانەوە".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın