جيهان

حەلەب.. خەڵکی خۆیان ئەو پردە نۆژەن دەکەنەوە کە یەپەگە لە ناحیەی شیوخ تەقاندیەوە

Ahmet Karaahmet, Mehmet Burak Karacaoğlu  | 05.02.2026 - نوێکردنەوە : 05.02.2026
حەلەب.. خەڵکی خۆیان ئەو پردە نۆژەن دەکەنەوە کە یەپەگە لە ناحیەی شیوخ تەقاندیەوە

İdlib

حەلەب - AA

دانیشتوانی ناحیەی شیوخ لە گوندەواری قەزای کۆبانێ (عەین عەرەب) سەر بە پارێزگای حەلەب، هەوڵ دەدەن بە چاککردنەوەی ئەو پردەی لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە ڕووخێنراوە، بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵیان.

ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە، پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤دا ناحیەی شیوخی داگیر کرد، نزیکەی ٦٥ هەزار لە خەڵکی ناوچەکەی ناچار بە کۆچ کردن کرد و، لەم دواییانەشدا لە ترسی ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا، ئەو پردەی تەقاندەوە کە ناحیەکە بە قەزای جەرابلوسەوە دەبەستەوە.

پاش ئەوەی یەکەکانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی گشتگیر و تێکەڵبوونی قۆناغ بە قۆناغ لەگەڵ یەپەگە چوونە ناو ناحیەی شیوخ، ئومێدی خەڵکی ناوچەکە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ماڵەکانیان زیادی کرد.

دانیشتوانی ناحیەکە دەیانەوێت بە زووترین کات بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانیان، بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر مەسرەفی خۆیان دەستیان کردووە بە نۆژەنکردنەوەی ئەو پردەی یەپەگە ڕووخاندوویەتی.

دانیشتووانی ناحیەکە کە خۆبەخشانە کار بۆ نۆژەن کردنەوەی پردەکە دەکەن، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووان و، زانیاریان لەسەر پێشوەچوونی کارەکان و نەهامەتییەکانی سەردەمی داگیرکاری یەپەگە خستەڕوو.

یەکێک لە دانیشتوانی شیوخ بە ناوی خەلیل یوسف، باسی لەوە کرد یەپەگە بە ئەنقەست خەڵکی ناوچەکەی ئاوارە کردووە و، تەواوی ژێرخانی ناوچەکەی وێران کردووە.

یوسف ئاماژەی بەوە کرد ئێستا دانیشتوانی ناوچەکە بە هەوڵی خۆیان خەریکی نۆژەن کردنەوەی ئەو پردەن کە پێشتر تەقێندراوەتەوە، بۆ ئەوەی بە پەرۆشەوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

محەمەد ئەلعتو، کە یەکێکە لە دانیشتوانی ناحیەی شیوخ، دڵخۆشی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی ژیان لە ناوچەکە دەربڕی و، باسی لەوە کرد خەڵکەکە خۆبەخشانە پردەکەیان چاک کردووەتەوە.

محەمەد سوپاسی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرعی کرد بۆ هاوکارییەکانیان و، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە سەرەڕای وێرانکارییەکان، سوورن لەسەر ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی تەواوی ئەو ٦٥ هەزار ئاوارەیە بۆ ماڵەکانیان.

محەمەد ئەیوب کە ئەویش یەکێکە لە دانیشتوانی ناحیەکە، باسی لە وێرانکارییەکانی یەپەگە و بۆمبڕێژکردنی ماڵەکان کرد و دڵخۆشی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆی دەربڕی، ئاماژەی بەوەیش کرد ئێستا تیمە پسپۆڕەکان خەریکی هەڵگرتنەوەی مینەکانن لە ناوچەکەدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın