سياسەت, جيهان

حەسەن روحانی: "سەرچاوەکانی ئاومان بۆ نیوە کەمی کردووە"

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی: "ئەمساڵ رووبەڕووی وشکەساڵی بووینەتەوە. سەرچاوە ئاویەکانمان سەدا ٥٠ کەمیکردووە".

Ahmet Dursun  | 29.04.2021 - نوێکردنەوە : 05.05.2021
حەسەن روحانی: "سەرچاوەکانی ئاومان بۆ نیوە کەمی کردووە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئاماژەی بەوە کرد کە لە وڵاتدا رووبەڕووی کێشەی وشکەساڵی جددی بوونەتەوە و سەرچاوەکانی ئاو بۆ نیوە کەمی کردووە و داوای کرد دەست بە ئاوەوە بگیرێت.

تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە حەسەن روحانی لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری کردووە لە رێوڕەسمی کردنەوەی ژمارەیەک پرۆژە لە پارێزگاکانی هورموزگان، مەزەندەران و خوزستان کە وەزارەتی وزەی لە ئەستۆی گرتوون.

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لە گوتارێکیدا کە لە رێوڕەسمەکە پێشکەشی کرد، باسی لە کێشەی وشکەساڵی کرد لە وڵاتەکەیدا و گوتی: "ئەمساڵ رووبەڕووی وشکەساڵی بووینەتەوە. سەرچاوە ئاویەکانمان سەدا ٥٠ کەمیکردووە. لەم رۆژانەدا کە وەرزی هاوین نزیکبووەتەوە وەرزی باران بارین کۆتایی هاتووە".

حەسەن روحانی سەبارەت بە رێژەی پڕبوونی بەنداوەکان گوتی: "رەوشی بەنداوەکانمان وەک ساڵی رابردوو نییە و ئەمڕۆ زۆرێک لە بەنداوەکانمان بەتاڵن. لەبەرئەوە پێویستە لە کەرتی کارەبادا وریابین کە کێشە لە هایدرۆئەلیکتریک روودەدات".

سەرکۆماری ئێران داوای کرد دەستپێوەگرتن لە بەکارهێنانی ئاو و کارەبا لە وڵاتدا بکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın