حکوومەتی سووریا دەسەڵاتی پارێزگارەکانی زیاد کرد
Damascus
دیمەشق - AA
حکوومەتی سووریا بە بڕیارێک دەسەڵاتە ئیداریی و دارایییەکانی پارێزگارەکانی فراوان کرد.
وەزارەتی بەڕێوەبردنی خۆجێی و ژینگەی سووریا، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە کرد کە بەشێک لە دەسەڵاتە ئیداریی و دارایییەکانی وەزیر بۆ پارێزگارەکان گواستراوەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە پارێزگارەکان دەتوانن نووسینگەی جێبەجێ کردن لە شار و ناحیەکاندا پێکبهێنن، سەرۆکە هەڵبژێردراوەکانی ئەنجوومەنە خۆجێییەکان دابمەزرێنن و دەرماڵە بۆ ئەندامانی ئەنجوومەن دیاری بکەن.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پارێزگارەکان دەتوانن لە نووسینگە کاتییەکانی جێبەجێ کردندا دامەزراندن ئەنجام بدەن، گرێبەستەکانی فرۆشتن، کرێ و وەبەرهێنانی یەکە ئیدارییەکان پەسەند بکەن و، پێش ڕاگەیاندنی فەڕمی هەندێک پڕۆژە ڕەزامەندی لەسەر بدەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەسەڵاتی فراوان بە پارێزگارەکان دراوە لە بەڕێوەبردنی گرێبەستەکان، خەرجییەکان و زیادکردنی ئاستی کڕینی ڕاستەوخۆ، هەروەها دەتوانن سزای بەڵێندەرە نادڵسۆزەکان بدەن یان لێخۆشبوونیان بۆ بکەن. جگە لەوەش پارێزگارەکان دەسەڵاتی داخستنی ئەو کارگانەیان پێدراوە کە زیان بە ژینگە دەگەیەنن، لەگەڵ بەڕێوەبردنی کاروباری فەرمانبەران و خانووە حکوومییەکان. ئەم بڕیارانە سەرۆک شارەوانییەکانی ناوەندی پارێزگاکانیش دەگرێتەوە و بە فەڕمی چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
