جيهان

حکوومەتی دیمەشق ڕایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ پەکەکە/یەپەگە هیچ ئەنجامێکی نەبووە

Mehmet Burak Karacaoğlu  | 26.12.2025 - نوێکردنەوە : 26.12.2025
حکوومەتی دیمەشق ڕایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ پەکەکە/یەپەگە هیچ ئەنجامێکی نەبووە

Damascus

دیمەشق - AA

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بڵاویکردەوە، ئەو دانوستانانەی لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە کە ناوی هەسەدە بەکاردەهێنێت، تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی بەرجەستەی نەبووە و، لێدوانەکانیان لە کارەکانیاندا ڕەنگدانەوەی نەبووە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ئاژانسی هەواڵی فەڕمی سووریا سانای ڕاگەیاند، لێدوانەکان سەبارەت بە تێکەڵ کردنی دامەزراوەکانی ناوچەکە بە دامەزراوەکانی دەوڵەت، تا ئێستا تەنیا لە ئاستی تیۆریدا ماونەتەوە و هیچ هەنگاوێکی کردەیی یان خشتەیەکی کاتیی ڕوون نەخراوەتەڕوو.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە بوونی دامەزراوە کارگێڕی، ئەمنی و سەربازییەکان کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ و لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت بەڕێوەدەبرێن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەگەڵ بانگەشەی یەکگرتوویی ناگونجێت، ئەمەش لە بری چارەسەر کردن دابەشبوونەکە قووڵتر دەکاتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەیشی خستەڕوو کە سەرەڕای لێدوانەکانی پەکەکە/یەپەگە سەبارەت بە بەردەوامی گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق، ئەو گفتوگۆیانە لە عەرزی واقعدا هیچ ئەنجامێکی بەرجەستەی نەبووە و، لێدوانەکان زیاتر مەبەستی ڕاگەیاندنیان هەیە و بۆ کەمکردنەوەی گوشارە سیاسییەکانن.

سەبارەت بە پرسی نەوت، سەرچاوەکە باسی لەوە کرد لێدوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە کە دەڵێت: "نەوت موڵکی هەموو سوورییەکانە" جێی باوەڕ نییە، چونکە نەوتەکە لە ڕێگەی دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە بەڕێوە نابرێت و داهاتەکەشی ناچێتە بوودجەی گشتییەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın