جەنەڕال ئیسماعیل قائانی وەک فەرماندەی فەیلەقی قودس دیاریکرا
جەنەڕال ئیسماعیل قائانی لە دوای کوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا، وەک فەرماندەی فەیلەقی قودس دیاریکرا.

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
جەنەڕال ئیسماعیل قائانی لە دوای کوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا، وەک فەرماندەی فەیلەقی قودس دیاریکرا.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی IRNAی فەرمی ئێران، سەرکۆماری ئێران عەلی خامنەیی، جەنەڕاڵ ئیسماعیل قائانی وەک جێگرەوی سولەیمانی دەستنیشانکردووە.
قائانی لە جەنگی نێوان ئێران-عێراق فەرماندەی کەتیبەکانی نەسر-٥ و ئیمام رەزا-٢١ بووە.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند ھەریەک لە فەرماندەی ھێزەکانی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسمی سولەیمانی و جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندیس بە ئاراستەکردنی مووشەک بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکانیان لە فڕۆکەخانەی بەغدا کوژراون.
لای خۆیەوە سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی سولەیمانی لە ھێرشەکەی ئەمریکادا پشتڕاست کردەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن