
Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌رانسه‌ری جیهان لە په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) چاكبوونه‌ته‌وه ١٢ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometer"، له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كۆی گشتیی ١٢ ملیۆن و ٢٥ هه‌زار و ٧٢٢ كه‌س ڤایرۆسی كۆرۆنایان په‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
ریزبه‌ندیی ئه‌و ١٠ وڵاته‌ی كه زۆرترین تووشبووی كۆرۆنا تێیاندا چاكبووه‌ته‌وه، بریتییه له: ئه‌مریكا (دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار و ٨٤٥ كه‌س)، به‌ڕازیل (یه‌ك ملیۆن و ٩٧٠ هه‌زار و ٧٦٧ كه‌س)، هیندستان (یه‌ك ملیۆن و ٣٢٥ هه‌زار و ٧٢٩ كه‌س)، رووسیا (٦٦٩ هه‌زار و ٢٦ كه‌س)، ئه‌فریقای باشوور (٣٦٣ هه‌زار و ٧٥١ كه‌س)، شیلی (٣٣٨ هه‌زار و ٢٩١ كه‌س)، پێرو (٣٠١ هه‌زار و ٤٥٧ كه‌س)، مه‌كسیك (٣٠٠ هه‌زار و ٢٥٤ كه‌س)، ئێران (٢٧٤ هه‌زار و ٩٣٢ كه‌س) و پاكستان (٢٥٤ هه‌زار و ٢٨٦ كه‌س).
هاوكات له توركیا ٢١٩ هه‌زار و ٥٠٦ كه‌س له ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه له چین سه‌ریهه‌ڵدا، له ماوه‌یه‌كی كورتدا به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبوویه‌وه و بووه په‌تایه‌كی جیهانگیر.
كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له جیهاندا بۆ ١٨ ملیۆن و ٨٣٧ هه‌زار و ٦١٥ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و تا ئێستاش ٧٠٧ هه‌زار و ٢١٨ كه‌س به‌هۆی تووشبوونیان به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.