
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ٩٤ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ دەکاتەوە، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٩٤ ملیۆن و چوار هه‌زار و ٣٦ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا، ٢٣ ملیۆن و ٩٦١ هه‌زار و ٧٦١ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆماركراوه.
به دوای ئه‌مریكاشدا به تۆماركردنی ١٠ ملیۆن و ٥٤٢ هه‌زار و ٦٨ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه، هیندستان له ریزبه‌ندیی دووه‌م و، به تۆماركردنی هه‌شت ملیۆن و ٣٢٨ هه‌زار و ٦١ حاڵه‌تیش به‌ڕازیل له ریزبه‌ندیی سێیه‌مدا دێت.
هه‌روه‌ها له توركیاش دوو ملیۆن و ٣٧٣ هه‌زار و ١١٥ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له مانگى كانوونى يەكەمى ساڵى ٢٠١٩ لە شارى وهانى چین سه‌ریهه‌ڵدا، دوای ئه‌وه‌ی به زياتر لە ٢٠٠ وڵات و هەرێمدا تەشەنەى كرد، بووه په‌تایه‌كی جیهانی.
تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان دوو مليۆن و ١١ هەزار و ٨٧٤ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه گيانيان لەدەستداوە و ٦٧ ملیۆن و ١٦١ هه‌زار و ٢٠ كه‌سیش له ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.