جيهان, کۆڤید- ١٩

جیهان.. ژماره‌ی تووشبووان بە كۆرۆنا ٨٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

- ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان، ٨٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.

31.03.2020
جیهان.. ژماره‌ی تووشبووان بە كۆرۆنا ٨٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

Ankara
ئه‌نقه‌ره‌ - AA

ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان، ٨٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.

به‌پێی زانیاری ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه‌ زانیاریی نوێكراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ حاڵه‌ته‌ نوێیه‌كانی تووشبوون و گیانلەدەستدان له‌ وڵاتانی جیهان بڵاوده‌كاته‌وه‌، تێكڕای‌ ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته‌ ٨٠١ هه‌زار و ٦١ حاڵه‌ت.

به‌پێی داتاكان، ئه‌و وڵاته‌ی كه‌ زۆرترین توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی تێدایه‌‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌مریكا دێت كه‌ ١٦٤ هه‌زار و ٣٥٩ حاڵه‌تی هه‌یه‌‌. دوای ئه‌ویش ئیتاڵیایه‌ به‌ ١٠١ هه‌زار و ٧٣٩ حاڵه‌ت و پاشان ئیسپانیا كه‌ ٩٤ هه‌زار و ٤١٧ حاڵه‌تی تێدا تۆماركراوه‌.

ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌ بریتین له‌؛ ناوخۆی چین ٨١ هه‌زار و ٥١٨ حاڵه‌ت، له‌ ئه‌ڵمانیا ٦٧ هه‌زار و ٥١ حاڵه‌ت، له‌ ئێران ٤٤ هه‌زار و ٦٠٥ حاڵه‌ت، له‌ فه‌ڕه‌نسا ٤٤ هه‌زار و ٥٥٠ حاڵه‌ت،  له‌ به‌ریتانیا ٢٢ هه‌زار و ١٤١ حاڵه‌ت، له‌ سویسرا ١٦ هه‌زار و ١٧٦ حاڵه‌ت، له‌ به‌لجیكا ١٢ هه‌زار و ٧٧٥ حاڵه‌ت، له‌ هۆڵه‌ندا ١١ هه‌زار و ٧٥٠ حاڵه‌ت، له‌ توركیا ١٠ هه‌زار و ٨٢٧ حاڵه‌ت.

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه‌ له‌ شاری وهان له‌ ویلایه‌تی‌ هۆبی له‌ چین سه‌ریهه‌ڵدا و له‌ نزیكه‌ی ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، بووه‌ په‌تایه‌كی جیهانیی.

له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ٣٨ هه‌زار و ٧٤٨ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın