تەواوی سەرنشینەکانی ئەو ھێلیکۆپتەری ڕۆژی یەکشەممە لە پیرۆ کەوتەخوارەوە گیانییان لەدەستداوە
Bolivar
بۆلیڤار - AA
هێزی ئاسمانیی پیرۆ بڵاویكردهوه، هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی جۆری Mi-17ی ڕووسی کە لە ٢٢ی شوباتەوە بێسەروشوێن بووه، لە گوندهواری قەزای چالا كه نزیکەی ٣٠٠ کیلۆمەتر لە شوێنی فڕینیەوە دووربووە، کەوتووەتە خوارەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێلیکۆپتەرەکە ئەرکی ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لە ئەستۆ بووە كه بەهۆی لافاوەکەی شاری ئارێکوێپا زیانیان بەرکەوتبوو.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن پشتڕاستیان کردەوە کە چوار تیمی فڕۆكهوانی و ١١ سەرنشین کە لە ناو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون، گیانیان لەدەستداوە".
سهبارهت به ڕووداوهكه، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی ئارێکوێپا، جەنەراڵ ئەنتۆنیۆ لامادرید باسی لهوه كرد کە، چوار تیمی فڕۆكهوانی و ١١ سەرنشینی مەدەنی لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەدا گیانیان لەدەستداوە و، گوتی: "پاشماوەی هێلیکۆپتەرەکە لە شوێنێكی دوور لە ناوەندی نیشتەجێبوونی قەزای چالا لە ئارێکوێپا دۆزرایەوە".
هێزی ئاسمانیی پیرۆ ئەوەشی بڵاوکردەوە، لە کۆی ئهو ١٥ کەسەی گیانیان لەدەستداوە حهوتیان منداڵ بوون.
هاوكات لێکۆڵینەوەیەکی فهرمی له بارهی ڕووداوهكه دەستی پێکردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
