تیرۆركردنی خالیدی خوله سور به‌ده‌ستێكی گه‌وره ئه‌نجامدراوه
سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی غه‌واره(یه‌ك له‌عه‌شیره‌ته دیاره‌كانی ناوچه‌ی شاره‌زوور) ڕایگه‌یاند له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه تۆمه‌تبارێكی كوشتنی خالیدی خوله سور سه‌رۆكی پێشووی عه‌شیره‌ته‌كه ده‌ستگیركراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد پ

سلێمانی
سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی غه‌واره(یه‌ك له‌عه‌شیره‌ته دیاره‌كانی ناوچه‌ی شاره‌زوور) ڕایگه‌یاند له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه تۆمه‌تبارێكی كوشتنی خالیدی خوله سور سه‌رۆكی پێشووی عه‌شیره‌ته‌كه ده‌ستگیركراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد پلانێكی تۆكمه‌و ده‌ستێكی گه‌وره له‌پشت تیرۆركردنه‌وه‌كه‌یه‌وه‌و چاوه‌ڕوانی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگا ده‌كه‌ن.
خالیدی خوله سوور، كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ناوچه‌ی شاره‌زوورو سه‌رۆك عه‌شیره‌تی غه‌واره بوو، له سه‌رده‌می رژێمی پێشووی به‌عسدا موسته‌شار بووه‌و چه‌ند جارێك هه‌وڵی كوشتنی دراوه، له رۆژی (23ی شوباتی 2013)چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له ناو ئۆتۆمبیلێكی جۆری (بی ئێم ده‌بلیو)ه‌وه له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی درایه به‌رده‌سترێژی گوله‌و كوژرا.
شاهۆ خالید كوڕه گه‌وره‌ی ناوبراو‌و سه‌رۆكی ئێستای عه‌شیره‌تی غه‌واره به‌ئاژانسی ئه‌نادۆڵی گوت، پێش چه‌ند ڕۆژێك كه‌سێك به‌ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه له‌پارێزه‌رێك ده‌كات و پێی ده‌ڵێت كه‌چۆن خالیدی خوله سووری كوشتووه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌ویش ده‌كوژێت.
هه‌روه‌ها گوتی، دوای هه‌وڵدانێكی زۆر توانیمان ژماره‌ی ئه‌و ته‌له‌فونه‌و كه‌سه‌كه بناسینه‌وه كه‌له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فونێكی بێ ئه‌وه‌لیاته‌وه ته‌له‌فونی كردووه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی دادگا‌و هێزه‌كانی پۆلیس توانرا ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر بكرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ده‌ستگیر كراوه هه‌ر خۆی نییه‌و به‌ته‌نهاش خۆی ناتوانێ ئه‌و كاره بكات، به‌ڵكو پلانی كوشتنه‌كه تۆكمه‌و به‌رنامه بۆ داڕێژراو بووه‌و ده‌ستێكی گه‌وره له‌پشت تاوانه‌كه‌وه بووه.
سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی غه‌واره ئه‌وه‌شی گوت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌به‌رده‌ست نییه، ناتوانن هیچ كه‌س و لایه‌نێك تۆمه‌تبار بكه‌ن به‌وه‌ی له‌پشت ڕوداوه‌كه‌وه‌یه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی دادگا ده‌كه‌ن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن