تورکیا و ئۆکراینا ھەشت رێککەوتننامەیان واژوو کرد

Istanbul
کیێڤ-AA
بە ئامادەبوونی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلادیمیر زێلێنسكی، واژوو لەسەر ھەشت رێککەوتنامە لهنێوان ههردوو وڵاتدا، کرا.
دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤلادیمیر زێلێنسكی و کۆبوونەوەی نێوان شاندی ھەردوو وڵات لە کۆشکی مارینسکی، واژوو لەسەر چەند رێکەوتنێکی جۆراوجۆر لە نێوان کۆماری تورکیا و حکوومەتی ئۆکراینادا کرا.
رێکەوتنی بازرگانی ئازاد، رێکەوتنی ھەماھەنگیی لە بواری سیاسەتی گەنجان، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ھەماھەنگیی تەکنیکی لە نێوان وەزارەتی دارایی و گەنجینەی تورکیا و دامەزراوەی باجی ئۆکراینا و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە دۆكیومێنتكردن و کێشەکانی کوالیتی واژوو کرا.
ھەروەھا واژوو لەسەر رێکەوتنی ھەماھەنگیی لە نێوان یەکە جێبەجێکارەکانی ئەو یاسایەی کە لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لە کیێڤ واژووکرا، چوارچێوەی رێکكەوتنیک سەبارەت بە ھەماھەنگی لە بواری تەکنەلۆژیای باڵا و پیشەسازیی ئاسمانی/بۆشایی ئاسمان و پلانی ناساندنی دوولایەنەی پرۆگرامەکانی پرۆتۆکۆڵ و ئابووری کرا.