
Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
كۆبوونه‌وه به‌دواداچوونئامێزه‌كان له‌نێوان شانده‌كانی توركیا و میسردا له قاهیره، له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئه‌رێنی و به نێوه‌ڕۆكی گشتگیره‌وه، به‌ڕێوه‌چوون و هه‌ردوو وڵات ئاشكرایانكرد هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌ی راوێژه‌كان ده‌كه‌ن و بڕیار له هه‌نگاوه‌كانی داهاتووتر ده‌ده‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه راوێژه‌كانی نێوان توركیا و میسر كه كۆبوونه‌وه‌ی به‌دواداچوونئامێز بوون و له‌نێوان شانده‌كانی هه‌ردوو وڵات به سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریه‌ك له جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باڵیۆز سه‌دات ئۆناڵ و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، حه‌مدی سه‌نه‌د لۆزا به‌ڕێوه‌چوون، ئه‌مڕۆ كۆتاییان هات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "كۆبوونه‌وه‌كان له كه‌شێكی دۆستانه و به نێوه‌ڕۆكی گشتگیره‌وه به‌ڕێوه‌چوون. له كۆبوونه‌وه‌كاندا پرسه دووقۆڵییه‌كان و هاوكات پرسه ناوچه‌ییه‌كان له‌سه‌روویانه‌وه دۆخی هه‌ریه‌ك له لیبیا، سووریا و عێراق تاوتوێكران، هه‌روه‌ها جه‌خت له پێویستیی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئاشتی له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كرایه‌وه.
لایه‌نه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌ی دانوستانه‌كان ده‌كه‌ن و بڕیار له‌باره‌ی هه‌نگاوی داهاتوو ده‌ده‌ن".