جيهان

ترەمپ کاندیدی خۆی بۆ بوونە باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا ئاشکراکرد

- سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، دەیڤد ساتەرفیڵد-ی وەک کاندید بۆ بوونە باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، نیشاندا.

Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal   | 16.02.2019
ترەمپ کاندیدی خۆی بۆ بوونە باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا ئاشکراکرد

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، دەیڤد ساتەرفیڵد-ی وەک کاندید بۆ بوونە باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، نیشاندا.

لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن کۆشكی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە دۆناڵد ترەمپ خوازیارە، دەیڤد مایکڵ ساتەرفیڵد وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا دابمەزرێنێت.

ساتەرفیڵد کە لە ئێستادا لە وەزارەتی دەرەوە وەک راوێژکاری بەرپرس لە کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک کاردەکات، بۆ ئەوەی ببێتە باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، پێویستە چاوەڕێ بکات لە ئەنجوومەنی پیران دەنگی لەسەر بدرێت.

ئیدارەی ترەمپ هیچ جێگرەوەیەکی بۆ باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە تورکیا، جۆن باس دانەنابوو.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın