جيهان

ترەمپ داواى لە فه‌رمانڕه‌وای ويلايەتەكان كرد رێگە بە كردنەوەى پەرستگاكان بدەن

سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ، داواى لە فه‌رمانڕه‌وات سەرجەم ويلايەتەكان كرد مۆڵەت بەكردنەوەى مزگەوت و پەرستگاكان بدەن كە لە چوارچێوەى رێكارەكانى رێگرتن لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ داخرابوون، بە پێچەوانەوە ئەو دەسەلاتى خۆى بەكاردەهێنێت.

23.05.2020 - نوێکردنەوە : 23.05.2020
ترەمپ داواى لە فه‌رمانڕه‌وای ويلايەتەكان كرد رێگە بە كردنەوەى پەرستگاكان بدەن

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ، داواى لە فه‌رمانڕه‌وات سەرجەم ويلايەتەكان كرد مۆڵەت بەكردنەوەى مزگەوت و پەرستگاكان بدەن كە لە چوارچێوەى رێكارەكانى رێگرتن لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ داخرابوون، بە پێچەوانەوە ئەو دەسەلاتى خۆى بەكاردەهێنێت.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەوانان لە كۆشكى سپى گوتى: "لە چوارچێوەى رێنماييەكانم، ناوەندى كۆنترۆڵكردن و رێگرتن لە نەخۆشى رێبەرێك سەبارەت بە كۆمەڵگە ئايينييەكان بڵاودەكاتەوە".

ترەمپ ئەوەى وەبيرهێنايەوه‌، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانڕه‌وا، چەند شوێنێكی وەكو كلينيكى لەباربردنی منداڵیان خستووەتە ليستى شوێنە سەرەكييەكان و رایگه‌یاند: "من ئەمڕۆ كڵێساكان، مزگەوت و پەرستگاكان، وەك شوێنى سەرەكى خزمەتكردن دياريدەكەم. داوا لە فه‌رمانڕه‌واكان دەكەم بە زووترين كات رێگە بە كردنەوەى پەرستگاكان بدەن".

جەختى لەوەشكردەوە كە پەرستگاكان كۆمەڵگە پێكەوە كۆدەكاتەوە و گوتى: "پێشنوێژەكان، قه‌شه‌كان و حاخامه‌كان دڵنيا دەبن لەوەى كۆبوونه‌وه‌كانیان پارێزراوه‌".

سەرۆكى ئەمريكا ئاشكرایكرد تا كۆتايى ئەم هەفتەيە مۆڵەتى بە فه‌رمانڕه‌واكان داوه‌، بە پێچەوانەوە دەسەڵاتى خۆى بەكاردەهێنێت، و رایگه‌یاند: "ئەمريكا پێويستى بە نزاى زياتر هەيە نه‌ك كه‌متر".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın