جيهان

ترەمپ بانگەشەی ئەوەی كرد هەڕەشەکەی لە ئێران بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز ئەنجامی زۆر باشی دەبێت

Şilan Turp  | 23.03.2026 - نوێکردنەوە : 23.03.2026
ترەمپ بانگەشەی ئەوەی كرد هەڕەشەکەی لە ئێران بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز ئەنجامی زۆر باشی دەبێت

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد هەڕەشەکەی بۆ لێدان له‌ وێستگەکانی کارەبای ئێران ئەگەر تاران گەرووی هورمز نەکاتەوە، ئەنجامێکی زۆر باشی دەبێت و گوتی ئەم دۆخە دەکرێت ببێتە هۆی لەناوبردنی تەواوەتی ئێران.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل، ترەمپ هەڵسەنگاندنی بۆ ئەم بابەتە کرد.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد كۆتا ئاگاداركردنه‌وه‌ كه‌ داوێتی بە ئێران کە ئەگەر گەرووی هورمز نەکەنەوە هێرش دەکەنە سەر وێستگەکانی وزەی ئەو وڵاتە، ئەنجامەکەی زۆر باش دەبێت و، گوتی: "بەم زووانە دەبینن، زۆر باش دەبێت".

دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم دۆخە دەکرێت ببێتە هۆی لەناوبردنی تەواوەتی ئێران.

هەروەها تره‌مپ ڕەخنەی لە هاوپەیمانەکانی ناتۆ گرت بەهۆی ئەوەی پشتگیریی ناکەن بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووەکە و، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو وڵاتانە هیچ کارێک ناکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın