بە نیشاندانی فیلمێک لەبارەی دۆزی فەڵەستینەوە فێستیڤاڵی دۆکیۆمێنتاری بۆسنا دەستی پێکرد
بە نیشاندانی فیلمێک لەبارەی دۆزی فەڵەستینەوە، حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دۆکیۆمێنتاریی جەزیرەی باڵکان لە شاری سەرایڤۆی پایتەختی بۆسنا دەستی پێکرد.

Bosnia and Herzegovina
ئەنقەرە - AA
بە نیشاندانی فیلمێک لەبارەی دۆزی فەڵەستینەوە، حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دۆکیۆمێنتاریی جەزیرەی باڵکان لە شاری سەرایڤۆی پایتەختی بۆسنا دەستی پێکرد.
ژمارەیەکی زۆر لە سەردانیکەرانی بەشداری فێستیڤالەکەیان کرد کە ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی پەیوەندییە جیهانییەکانییەتی.
دەستپێکی فێستیڤاڵەکە بە نمایشکردنی فیلمی "ئەو شوێنەی کە دارە زەیتوونەکان دەگرین"، دەستی پێکرد کە باس لە دۆزی فەڵەستین دەکات.
فێستیڤاڵەکە لە ١٣ تا ١٧ی ئەیلوول بەڕێوەدەچێت و تێدا ژمارەیەک فیلمی دۆکیۆمێنتاری نمایش دەکرێن.
لە فێستیڤاڵەکەدا فیلمی بەڵگەیی "بەڵگە" کە بە تاوانەکانی جەنگی ئیسرائیل لە غەززە دەخاتە ڕوو نمایش دەکرێت.
- لە فێستیڤاڵەکەدا جەخت لە دۆزی فەڵەستین دەکرێتەوە
لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دۆکیۆمێنتاریی جەزیرەی باڵکان هەوڵ دەدرێت ئێش و ژانەکانی خەڵکی غەززە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەکان نمایش بکرێت.
وابڕیارە هەروەها ٢٤ فیلمی دۆکیۆمێنتاری لەبارەی ئابووری جیهان و ئاڵۆزییەکانی سیاسی و هەروەها فیلمی دیکۆمێنتاری سەبارەت بە توندوتیژییەکانی ئیسرائیل دژ بە فەلەستینییەکان نمایش بکرێت.