بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پاڵاوگەیەکی ئارامکۆ لە سعوودیە کرایە ئامانج
گوتەبێژی بەرگریی سعوودیە، لیوا تورکی مالیکی ڕایگەیاند کە بەھۆی کەوتنەخوارەوەی چەند پارچەیەکی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە پاڵاوگەیەکی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ، دوو کەسی مەدەنی برینداربوون.
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
بە ئاراستەکردنی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی، پاڵاوگەیەکی کۆمپانیای نەوتی سعوودیە "ئارامکۆ" لە شاری ڕەئس تەنورە ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، کرایە ئامانج.
کۆمپانیای نەوتی سعوودیە "ئارامکۆ" بە گەورەترین کۆمپانیای نەوت لەجیھاندا دادەندرێت.
کەناڵی عەربییە بڵاویکردەوە کە گوتەبێژی بەرگریی سعوودیە، لیوا تورکی مالیکی ڕایگەیاندووە، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئاراستەی پاڵاوگەیەکی کۆمپانیای نەوتی "ئارامکۆ" لە شاری ڕەئس تەنورە کراون.
ئاماژەی بەوەشداوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، لەلایەن ھێزی بەرگریی ئاسمانی سعوودیە تێکشکێندراون و خراونەتە خوارەوە.
باسی لەوەش کردووە کە لە کاتی تێکشکاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، چەند پارچەیەکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە پاڵاوگەکە کەوتوونەتە خواروە کە بەھۆیەوە ئاگر لە پاڵاوگەکە کەوتووەتە و دوو کەسی مەدەنیش برینداربوون.
ھاوکات بەپێ چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرانە، ئەو دەبیندرێت کە دووکەڵێکی زۆر لە پاڵاوگەکە بەرزدەبێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
