بەمەبەستی ئیدارەدانی قەیرانی کۆچبەران لە پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتیڤیا رێکاری "نائاسایی" جێبەجێدەکرێت
- ماوهی داواکردنی پەنابەرێتی لەو سێ وڵاتە لە سێ رۆژەوە بۆ چوار ھەفتە زیاددەکرێت و لانیکەم لە ماوەی ١٦ ھەفتەدا ئەنجامی داواکارییەکان رادەگەیندرێت.

Brussels Hoofdstedelijk Gewest
برۆکسل - AA
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، مارگاریتیس شیناس، ئاشكرای كرد، رێکاری نائاسایی و کاتییان بۆ ئیدارەدانی قەیرانی کۆچبەرانی سەر سنووری بێلاڕووس لە بەرژەوەندی پۆڵەندا، لیتوانیا و لاتیڤیا گرتووەتەبەر.
مارگاریتیس شیناس و ئەندامی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا و بەرپرس لە کاروباری ناوخۆ، یڵڤا جۆھانسن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان لەسەر دۆخی سەر سنووری یەکێتیی ئەورووپا-بێلاڕووس سازكرد.
شیناس رایگەیاند رێکاری "نائاسایی و کاتی" لە دژی ھێرشهکانی بێلاڕووس لە بەرژەوەندی پۆڵەندا، لیتوانیا و لاتیڤیا گیراوەتەبەر.
بەپێی ئەمە، چەند رێکارێک زیاد كراون لهپێناو ئیدارەکردنی کۆچی لە ناکاو و پەنابەرێتی، بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ ھاووڵاتیانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا، کە بەشێویەکی نایاسایی لە رێگەی بێلاڕووسەوە دێنە ناو یەکێتی ئەورووپا، جێبەجێدەکرێت.
ماوەی داواکردنی پەنابەرێتی لەو سێ وڵاتە لە ١٠ رۆژەوە بۆ چوار ھەفتە زیاد دەکرێت و لانیکەم لە ماوەی ١٦ ھەفتەدا ئەنجامی داواکارییەکان رادەگەیهندرێت.
وڵاتانی ئەندامی پەیوەندیدار لەو چوارچێوەیەدا دەتوانن رێکاری نیشتمانیی بۆ گەڕاندنەوەی کەسانەش کە داواکاریی پارێزگاریی نێودەوڵەتییان رەت دەکرێتەوە بەشێوەیەکی ئاسان و خێرا جێبەجێ بکەن.
هاوكات یڵڤا جۆھانسن رایگهیاند: "ئەمرۆ بۆ پاراستنی سنوورەکان و مرۆڤەکانمان، بۆ ئیدارەدانی ئەم دۆخە لە ناکاوە بەبێ زیان گەیاندن بە مافەکانی مرۆڤ ھاوکاری و پاڵپشتیی وڵاتانی ئەندام دەکەین. دەبێت وڵاتانی ئەندامی پەیوەندیدار رێگە بە پێشکەشکردنی پاڵپشتیی تەواو بۆ مافی پەنابەرێتی و گونجاندن لەگەڵ یاساکانی یەکێتی ئەورووپا بدەن".