بەریتانیا لە ١٤ی حوزەیرانەوە دەست بە ناردنی کۆچبەر و پەنابەران دەکات بۆ رواندا

لەندەن-AA
بەریتانیا لە ١٤ی حوزەیرانەوە دەست بە ناردنی ئەو کۆچبەر و پەنابەرە نایاساییانە بۆ رواندا دهكات کە بەرێگهی قاچاخ چوونەتە وڵاتەکە.
لە راگەیەندراوێكدا کە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، پریتی پاتڵ بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو کەسانەیان ئاگادارکردووەتەوە کە لە چوارچێوەی رێککەوتنامە لەگەڵ رواندا دیپۆرت دەکرێنەوە.
پریتی پاتڵ باسی لەوەش کردووه، ھێشتا ھەوڵ ھەیە بۆ دواخستنی پرۆسەکە و ئاشكرایكردووه ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ رواندا واژووکراوە بەشێکی گرنگە لە ستراتیجی شکستھێنان بە مۆدێلی کاری قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە.
پاتڵ ئاشکراشیکردووه لە ١٤ حوزەیرانەوە دەست بەناردنی یەکەم گرووپی ئەو کۆچبەر و پەنابەرە نایاساییانە دهكرێت و رایگهیاندووه: "ئەو ئاگادارکردنەوەیهی ئەمڕۆ، ھەنگاوێکی ھەستیاری دیکەیە بۆ ھێنانەدی ئەم ھاوبەشییە".
- ئەو پلانەی کە كاردانهوهی لێکەوتووەتەوە
رۆژی ١٤ی نیسان سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کردبوو، ئەو کەسانهی لە ١ی کانوونی دووەمەوە بە نایاسایی ھاتوونەتە بەریتانیا، دهنێردرێن بۆ رواندا و لەوێ نیشتەجێ دهكرێن.
پلانەکە كاردانهوهی ئۆپۆزسیۆن و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لێکەوتبوویەوە. بەڕێوەبەری مافەکانی پەنابەر و کۆچبەرانی بەریتانیا لە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە ناوەندەکەی لە لەندەنە، ستیڤ ڤالدێس-سایمۆندز لە روونکردنەوەیەکیدا لەسەر ئەو پرسە ئاماژەی بەوە کردبوو، ناردنی ئەو کەسانەی کە داوای پەنابەرێتی دەکەن بۆ وڵاتێکی دیکە "لووتکەی نابەرپرسیارێتییە" و حکوومەت لە بابەتی پەنابەرێتی ئەوەی نیشاندا کە "چەند لە مرۆڤایەتی و واقیعەوە دوورە".