سياسەت, جيهان

بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئازەربایجان

سوپای ئازەربایجان بەردەوامە لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنەی بەمەبەستی رزگارکردنی خاکەکەی دەستیپێکردووە.

Ruslan Rehimov  | 20.10.2020 - نوێکردنەوە : 20.10.2020
بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئازەربایجان

Baki

باکو - AA

سوپای ئازەربایجان بەردەوامە لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنەی بەمەبەستی رزگارکردنی خاکەکەی دەستیپێکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بە درێژایی شەوی رابردوو، ئۆپەراسیۆنەکانی دژبە هێزەکانی ئەرمینیا کە هەوڵی بەرگرییان دەدا لە بەرەکانی ئاغدەرە، ئاغدەم، فوزوڵی، هادروت، جەبرائیل، گوبادلی و زەنگیلان بەردەوام بوو.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هێزەکانی ئەرمینیا بە تۆپ و هاوەن هێرشیان کردووەتە سەر هێڵەکانی بەرگریی سوپای ئازەربایجان و لە بەرامبەردا، سوپای ئازەربایجان دوو تانکی جۆری T-72، چوار سیستمی مووشەکی گراد، تۆپهاوێژێکی جۆری D-30 و پێنج ئۆتۆمبێلی لەناوبردووە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ژمارەیەکی زۆر سەربازی ئەرمینیا لە چالاکی خراون و کۆنترۆڵی بەرەکانی جەنگ، لەژێر دەستی سوپای ئازەربایجاندایە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın