جيهان

بینگۆل.. کەوتنەخوارەوەی نەیزەک

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی كە گوایە لە دووی ئەیلوولی رابردوو لە گوندی ساریچایری سەر بە پارێزگای بینگۆل پارچە نەیزەكێكی گرانبەها كەوتووەتە سەر زەوی، هاووڵاتییان لەدەرەوە و ناوەوەی وڵات دێن و بەخەیاڵی ئەو

Abdullah Çelik  | 10.11.2015 - نوێکردنەوە : 16.11.2015
بینگۆل.. کەوتنەخوارەوەی نەیزەک

بینگۆل

مامۆستا لەزانكۆی بینگۆل پڕۆفیسۆر دكتۆر ئیسكەندەر دەمیركۆڵ بەپەیامنێری ئاژانسی ئەنادۆڵوی راگەیاند، "دۆزینەوەی نەیزەك بۆ ئێمە بەهای زانستی و بۆ دێهاتییەكانیش بەهای ئابووری هەیە". 

دەمیركۆڵ باسی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەكانی كرد لەبارەی كەوتنەخوارەوەی نەیزەكێك لەگوندی ساریچیچەك و ، گوتی: "ئێمە وەكو تیمێكی زانكۆی بینگۆل چووینە شوێنەكە و لێمان كۆڵیەوە. بەراستی بینیمان كە نەیزەك كەوتۆتە سەر زەوی و ئەو پارچانەمان كۆكردەوە و لەزانكۆ لێیان وردبووینەوە و بۆمان روونبۆوە كە نەیزەكن".

دەمیركۆڵ ئەوەی خستەڕوو كە ناسا و زانكۆی ئیستانبوڵ لیژنەیەكیان ناردە بینگۆل،  دكتۆر پێتەر جیننیسكەس لەناسا و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئۆزان ئونساڵان لەزانكۆی بینگۆل تیمیكیان پێكهێنا و لەماوەی پێنج رۆژدا لەساریچیچەك و دەورووبەری لێكۆڵینەوەیان ئەنجامدا، شوێن و جۆری پارچەكانیان ئاشكرا كرد.

پڕۆفیسۆر دكتۆر دەمیركۆڵ ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ چوار زانكۆی توركیا بەناساشەوە دەبێتە ٢٠ زانكۆ كۆمیسۆنێكی هاوبەشیان پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لەپارچە نەیزەكەكانی ساریچیچەك و گوتی: "لەو كۆمیسۆنەدا هەر زانكۆیە و بەئەركی خۆی هەڵدەستێت. زانكۆی ئێمە لەتاقیگەكان خەریكی شیكارییە. بەشێكیشیمان كردووە. زانیاری بەدەستهاتوو دەنێردرێت بۆ ناسا. بەهەماهەنگی لەگەڵ ناسا كاردەكەین. لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكانمان دەركەوتووە كە پارچە كانزاكان لەجۆری هۆردات و ئۆورایتن لەنێویشیان نزیكەی ٢٨ توخم بینراوە".

دەمیركۆڵ سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا دوای زانینی ئەوەی پارچە نەیزەكەكان بەهای ئابووری بەرزە، خەڵكی بەچڕوپڕی كەوتنەخۆ بۆ گەڕان بەدوای دۆزینەوەی پارچە نەیزەكەكان و، بەمجۆرە درێژەی بەقسەكانی دا: "ئێمە نزیكەی ٢٥٠ پارچەمان تۆمار كردووە. كێشیان لە دوو گرامەوە دەستپێدەكات و تادەگاتە ٤٧٠ گرام. هی دیكەش هەن كە نەدۆزرانەتەوە و ناویان تۆمار نەكراوە. ئەگەر بەدەستمان گەیشتن ئەوانیش تۆمار دەكەین. چالاكییەكانمان بەشێوەیەكی بەرفراوان بەردەوامن. ئێمە دەزانین لەئەڵمانیا و رووسیا و وڵاتانی دیكە دێن ئەو بەردانە بەنرخی ٣٥ دۆلار بۆ ٥٠ دۆلار دەكڕن. ئێمە هەست بەوە دەكەین ئەو بەردانە كاریگەری باشیان هەیە بۆ گوندنشینانیش. بۆ ئێمە بەهای زانستی و بۆ ئەوانیش بەهای ئابووریان هەیە".

یەكەمین كەس لەگوندەكە كەپارچە نەیزەكی دۆزیوەتەوە محەممەد نەزیر ئێرگونە، سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا كە گوتوویەتی پارچە نەیزەكی دۆزیوەتەوە كەس باوەڕی پێ نەكردووە، لەو بارەیەوە گوتی: "ئەو پارچە بەردە لە دووی ئەیلوولی رابردوو لەگوندەكەمان كەوتە سەر زەوی. رۆژی دواتر بەچاوی خۆم بەراستی بینیم لەئاسمانەوە بەرد دەكەونە خوارەوە و رۆژنامەی ناوچەییش كردیە هەواڵ. دوای زانینی زانكۆی ئیستانبوڵ و ناسا پەیوەندییان پێوە كردم. نزیكەی دوو مانگە لەگەڵیان لەپەیوەندیدام. لەهەنگاوی یەكەم واتە لە ٤٠ رۆژدا شێت بووم بەدەست سەوداوە. سەرەتا نەمدەزانی نرخی ئەو پارچە بەردانە چەندە. دواتر زانكۆی ئیستانبوڵ گوتی ئەو بەردانە گرانبەهان. گوتیان 'ئەو بەردانەی دەیاندۆزییەوە بیانشارەوە، كەكاتی خۆی هات بیانفرۆشە'. بەهاتنی رووسیەكان بازاڕی بەردەكان گەرم بوو. لە ١٥ دۆلارەوە بۆ ٤٢ دۆلاریان بەبەردەكان دەدا. زانكۆی ئیستانبوڵ ٥٠٠ گرام بەردی كڕی. چوار كەسیش لە ئەمریكا و ئەڵمانیاوە هاتن، هەر گرامێكیان بە ٥٠ دۆلار كڕی. گوندنشینان بەدیتنی دۆلار بۆ دۆزینەوەی بەرد روویانكردۆتە شاخ و داخ و راوگە. پارەیەكی باشی كرد. ئاواتەخوازم بەخت یاوەری هەژار و لێقەوماوان ببێت و بەرد بدۆزنەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın