بۆردومانکردنی کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە
سەرباری ڕێککەوتنی ئاگربەست، بەڵام سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد.
Gazze
غەززە ــ AA
سوپای ئیسرائیل، ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، ئەوەش لە کاتێکدایە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووە، چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.
سەرچاوە خۆجێیەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززەی بۆردومان کردووە.
تا ئێستا زیانی بۆردومانەکان، نەزاندراوە.
لەو کاتەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە تا ئێستا، ٤١٤ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون و ھەزار و ١٤٥ی دیکەیش بریندارکراون.
