سياسەت, جيهان

به‌ریتانیا كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی چین بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی بی بی سی نیشاندا

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، دۆمینیک راب، کاردانەوەی بەرامبەر بڕیاری قەدەغەکردنی پەخشی بی بی سی لەلایەن چینەوە، نیشاندا.

Hasan Esen  | 11.02.2021 - نوێکردنەوە : 12.02.2021
به‌ریتانیا كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی چین بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی بی بی سی نیشاندا

Greater London

لەندەن- AA

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، دۆمینیک راب، کاردانەوەی بەرامبەر بڕیاری قەدەغەکردنی پەخشی بی بی سی لەلایەن چینەوە، نیشاندا.

دۆمینیک راب لە راگەیاندراوێکدا بڕیارەکەی چینی سەبارەت بە قەدەعەکردنی بی بی سی، بە "سنووردارکردنێکی قبووڵنەکراوی ئازادیی میدیا" ناوبردووە.

راب باسی لەوەشکردووە کە چین یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە سەرانسەری جیھاندا سنووردارکردنی جیددیی خستووەتە سەر ئازادییەکانی میدیا و ئینتەرنێت و ئەم ھەنگاوەی دوایی وڵاتەکەش لەبارەی بی بی سی، بە گوتەی راب جگە لە زیانگەیاندنی زیاتر بە ناوبانگی چین بە کەڵکی ھیچ شتێکی دیکە نایەت.

تۆڕی گەردوونیی تەلەڤیزیۆنی چین (CGTN)، بڵاویکردەوە بەھۆی ئەو ھەواڵانەی بی بی سی سەبارەت بە تورکەکانی ئویگور بەوەی کە لەو کەمپانەی ناویان نراوە "کەمپەکانی پەروەردەکردنەوە" و بە ناچاریی تێیدا راگیراون، بەرەوڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە و دەستدرێژیی کراوەتە سەر ژنەکانیان، کەناڵەکە "پێشێلی بنەما رۆژنامەوانییەکانی بێلایەنیی و سەرڕاستیی کردووە" و بەوھۆیەشەوە بی بی سی قەدەغەکراوە.

ئەو بڕیارەی حکوومەتی پەکین بووە مایەی سەرنج، بەتایبەت کە دوای بڕیارەکەی لەندەن ھات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کارکردنی تۆڕی گەردوونیی تەلەڤیزیۆنی چین (CGTN) لە ٤ی شوباتدا بەتۆمەتی ئەوەی کە "نەیتوانیوە مەرجە یاساییەکانی پەیوەست بە بوونە خاوەنی خزمەتگوزاریی مۆڵەتپێدراو بەجێبگەیەنێت"‌.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın