به‌رهه‌م ساڵح هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری تۆمار كرد
به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی هاوسۆزییان بۆ به‌رهه‌م ساڵح هه‌یه كه له‌دوای تۆماركردنی قه‌واره‌كه‌یه‌وه پێده‌چێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حزبه‌وه كاربكات.

Arbil
هه‌ولێر - AA
- سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی كوردستان، به‌رهه‌م ساڵح له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی نوێی به ناوی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری تۆمار كرد، رێپێدراوی قه‌واره‌كه و سه‌رۆكه‌كه‌ی، كه‌ریم به‌حری له لێدوانێكدا رایگه‌یاند "له‌باره‌ی قه‌واره‌كه‌وه به‌رهه‌م ساڵح په‌یامێكی ده‌بێت له‌پاش په‌سه‌ندكردنی قه‌واره‌كه".به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی هاوسۆزییان بۆ به‌رهه‌م ساڵح هه‌یه كه له‌دوای تۆماركردنی قه‌واره‌كه‌یه‌وه پێده‌چێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حزبه‌وه كاربكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كه قه‌واره‌یه‌كی نوێیه و بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت خۆی تۆمار كرد و جێگری دووه‌می سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی قه‌واره‌كه‌یه.
رێپێدراوی یاسایی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، كه‌ریم به‌حری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له پاش تۆماركردنی قه‌واره‌كه ئه‌مڕۆ بۆ راگه‌یاندنه‌كان رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ 16ی 9 من وه‌كو رێپێدراوی یاسایی به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی قه‌واره‌ی سیاسی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری قه‌واره‌كه‌مان له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی تۆمار كرد، دوای په‌سه‌ندكردنی قه‌واره‌كه له لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح خۆی په‌یامێكی ده‌بێت".
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كه به هۆی كێشه‌كانه‌وه زیاتر له دووساڵ وه‌كو جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به هۆی كێشه‌كانه‌وه خۆی له‌و پۆسته دوور خسته‌وه و رایگه‌یاند ته‌نها ئه‌ندامێكی یه‌كێتییه، ئه‌م ئێستا به هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی خۆی دووره‌په‌رێزگرتووه له‌م حزبه و ماوه‌یه‌كه چه‌ندین په‌یج له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌شه بۆ كار و چالاكییه‌كانی ده‌كه‌ن.
هێشتا یه‌كێتی نیشتمان ی كوردستانیش كه ئاگاداری تۆماركردنی قه‌واره‌كه‌یه هه‌ڵوێستێكی روونی له‌وباره‌یه‌وه نییه كه به‌شێك له كادیرانی ئه‌م حزبه پێیان وایه به‌رهه‌م ساڵح به‌شێك له بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵدایه.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌دایكبووی ساڵی 1960ی شاری سلێمانییه. له كۆتایی ساڵی 1976 په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه كردووه. له ساڵی 1979 دووجار له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه و به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كردن به ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانه‌وه ده‌ستگیركراوه و ماوه‌ی 43 رۆژ له زیندانه‌كان ماوه‌ته‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌دراوه.
له ئاماده‌ییدا پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و پله‌ی سێیه‌می له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ستهێناوه و تێكڕای نمره‌كانیشی 96,5 لەسەدا بووه، دواتر روو له به‌ریتانیا ده‌كات.
له هه‌شتاكاندا بووه به ئه‌ندامی رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دواتر به‌رپرسیارێتی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌و وڵاته.
له ساڵی 1983 بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاریی مه‌ده‌نی و بیناسازیی له زانكۆی كاردیف له به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێناوه.
له 1987 دكتۆرای له بواری ئامار و پراكتیزه‌ی كۆمپیوته‌ر له ئه‌ندازیاری گشتی له زانكۆی لیڤه‌رپول به‌ده‌ستهێناوه.
له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ساڵی 1992 به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێردرا.
له‌ماوه‌ی 2001 تا 2004 سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بووه له زۆنی سه‌وز.
له دوای رووخانی رژێم له ساڵی 2003 بووه‌ته جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی كاتی عێراق و دواتر وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی ئینتیقالی له ساڵی 2005، دواتر جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی عێراق.
دامه‌زرێنه‌ری زانكۆی ئه‌مریكییه له سلێمانی و په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا هه‌یه.
له ساڵی 2009 پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی وه‌رگرت و له كابینه‌ی شه‌شه‌می حكوومه‌ت بۆ ماوه‌ی دووساڵ سه‌رۆكوه‌زیران بووه.
به پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان خۆ تۆماركردن وه‌كو قه‌واره‌ی سیاسی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن پێویستی به ناو و ئیمزای 500 كه‌س هه‌یه، بڕیاریشه له یەکی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت.