براوه‌ی ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا بۆریس جۆنسنه
له به‌ریتانیا له میانی كێبڕكێكان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی پارتی پارێزگارانی ده‌سه‌ڵاتدار، له گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌نگدانه‌كاندا وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
London
له‌نده‌ن- AA
له به‌ریتانیا له میانی كێبڕكێكان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی پارتی پارێزگارانی ده‌سه‌ڵاتدار، له گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌نگدانه‌كاندا كه له نێو فراكسیۆنی پارته‌كه له ئه‌نجوومه‌نی عه‌وام ئه‌نجامدرا، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن به ١١٤ ده‌نگ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
له‌و ده‌نگدانه‌دا كه هه‌ر ٣١٣ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی عه‌وامی پارتی پارێزگاران به‌شدارییان كرد و بۆریس جۆنسن به بردنه‌وه‌ی ١١٤ ده‌نگ یه‌كه‌م بوو، له پله‌ی دووه‌مدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای به‌ریتانیا، جێرێمی هه‌نت، به ٤٣ ده‌نگ، هات.
هه‌ر له ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه‌دا وه‌زیری ژینگه، مایكڵ گۆوڤ ٣٧ ده‌نگ، وه‌زیری پێشووی برێكسیت، دۆمینیك راب ٢٧ ده‌نگ، وه‌زیری ناوخۆ، ساجید جاوید ٢٣ ده‌نگ، وه‌زیری ته‌ندروستی، مات هانكۆك ٢٠ ده‌نگ و وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی رۆری ستیوارت ١٩ ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌نگدانه‌كه‌دا سێ كاندید كه ده‌نگه‌كانیان له‌خوار ١٧ ده‌نگه‌وه بوو، له كێبڕكێكه كرانه ده‌ره‌وه.
رۆژی ١٧ی حوزه‌یران گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدانه‌كان له‌نێو په‌رله‌مانتارانی پارتی پارێزگاران له ئه‌نجوومه‌نی عه‌وام، به‌ڕێوده‌چێت.
لەگەڕی دەنگداندا ئەو دوو کاندیدەی زۆرترین دەنگی پەرلەمانتارەکانیان بەدەستهێناوەو ماونەتەوە، جارێکی تر بە دەنگدانی ١٢٥ هەزار ئەندام کە لەرێگەی پۆستەوە بەشداردەبن، بەشداری دەکەن لە کێبڕێکەدا. سەرۆکی نویی پارتەکە و سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکە لە ٢٣ی تەمموزدا رادەگەیەنرێت.
لەکاتێکدا هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بەردەوامی دەبێت، مای بە وەکالەت پۆستەکەی بەڕێوەدەبات و بەردەوام دەبێت لە سەرۆکوەزیرانی.
تێریزا مای، دوای رەت کردنەوەی سێ جاری رێککەوتنی برێکسیت لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا لەلایەن پەرلەمانەوە، بەرگەی فشاری ئۆپۆزسیۆنی نێو پارتەکەی نەگرت و دەستبەرداری پۆستەکەی بوو.
دوای ئەوەی بەریتانیا لەرێگەی ریفراندۆمەوە لە ٢٠١٦ دا بڕیاری جیابوونەوەی دا لە یەکێتی ئەورووپا دابوو، دەبوایە لە ٢٩ی ئازاردا بڕیاری جیابوونەوەی بخستایەتە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەڵام لەگەڵ رەت کردنەوەی رێککەوتنی برێکسیت، سێ جاری یەک لەدوای یەک لەلایەن پەرلەمانەوە، برێکسیت بۆ ٣١ی تشرینی یەکەم دواخرابوو.
