بايدن يەكەم تويتى لە هەژمارى فەرميى سەرۆكى ئەمريكا "POTUS" بڵاوكردەوە
سەرۆكى ئەمريكا، جۆ بايدن: "كاتمان نييە بە فيڕۆى بدەين لە بەرامبەر ئەو قەيرانانەى كە رووبەڕوومان بوونەتەوە".

Washington DC
واشنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا، جۆ بايدن لە يەكەم بڵاوكراوەى لە رێگەى هەژمارى تويتەرى تايبەت بە پۆستى سەرۆكى ئەمريكا "POTUS"، نووسى "كاتمان نييە بە فيڕۆى بدەين لە بەرامبەر ئەو قەيرانانەى كە رووبەڕوومان بوونەتەوە".
بايدن، كە ئەمڕۆ سوێندى یاسایی خوارد و بووە ٤٦مين سەرۆكى ئەمريكا، يەكەم بڵاوكراوەى فەرميى لە رێگەى تۆڕەكۆمەلايەتييەكانەوە بڵاوکردەوە.
جۆ بايدن، لە رێگەى هەژمارى بەناوی "POTUS" لە تويتەر كە بۆ سەرۆكەكانى ئەمريكا دابينكراوە، بڵاويكردەوە، "كاتمان نييە بە فيڕۆى بدەين لە بەرامبەر ئەو قەيرانانەى كە رووبەڕوومان بوونەتەوە. لەبەر ئەم هۆيە ئەمرۆ لێرەدام. بۆ هەنگاونانى بوێرانە و دابينكردنى هاوكارى بۆ خێزانە ئەمريكييە خاوەن پێداويستييەكان دەچم بۆ نووسينگەى ئۆڤاڵ".