بانگەوازی تورکیا و حهوت وڵات بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە و کردنەوەی دەروازەی سنووری ڕەفەح
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، میسر، ئوردن، ئیندۆنێزیا، پاکستان، قەتەر، سعوودیە و ئیمارات ئاماژهیان به دۆخی سەختی ژیان لە کەرتی غەززەی ژێر داگیرکاریی ئیسرائیل كرد و، داوایان کرد هاوکارییە مرۆییەکان بەبێ پچڕان دهستهبهر بكرێن و دەروازەی سنووری ڕەفەح لە هەردوو ئاراستەکەدا بکرێتەوە.
سەبارەت بە دوایین دۆخی غەززە، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و حهوت وڵاتی دیکە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
به ئاماژە دان به دۆخی مرۆیی لە غەززە كه بەهۆی کەشوهەوای سەختی وهك بارانی بەخوڕ و زریان خراپتر بووە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا نیگەرانیی دەربڕدراوە بەرامبەر بەردەوامی كێشهی دەستڕاگەیشتن به هاوكاری مرۆیی پێویست، کەمی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان و كێشهی چوونەژوورەوەی کەرەستە بنەڕەتییەکان بۆ چاک کردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان و دروست کردنی شوێنی نیشتەجێبوونی کاتیی.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "وەزیرەکان تیشكیان خسته سهر کەشوهەوای سەخت، ناسکی دۆخی مرۆیی ئێستای نزیکەی ١،٩ ملیۆن کەس و ئەو خێزانە ئاوارانە كراوهتهوه، كه له پەناگه ناتهواوهكاندا ژیان بهسهر دهبهن".
ههروهها له ڕاگهیاندراوهكهدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژێرئاوکەوتنی کەمپەکان، زیانگەیشتن بە خێمهکان، ڕووخانی بینا زیانپێگهیشتووهكان، ڕووبهڕووبوونهوهی سەرما، بەدخۆراکی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێوان منداڵان، ژنان، بەساڵاچووان و ئەو کەسانەی پێویستیان بە چاودێری پزیشکی هەیە، بە شێوەیەکی بەرچاو مەترسییەکانی سەر ژیانی مەدەنییەکانیان زیاد کردووە. هاوكات ستایشی كار و چالاكییهكانی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فریاگوزاری و کاروباری پەنابەرانی فەڵەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) و هەموو ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودهوڵهتییهكانی كۆمهڵگهی مهدهنی کراوە کە لەژێر بارودۆخێکی زۆر سەختدا بەردەوامن لە گەیاندنی هاوکاریی بۆ هاووڵاتیه مەدەنییە فەڵەستینییەکان.
له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووە: "به لهبهرچاوگرتنی ئەو ڕۆڵە بنەڕەتییەی لە وەڵامدانەوەی پێداویستیه مرۆییهكاندا لە کەرتی غەززە دەیگێڕن؛ وەزیرەکان داوایان لە ئیسرائیل کرد دەرفەت بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودهوڵهتییهكانی كۆمهڵگهی مهدهنی بڕەخسێنێت تا بەبێ پچڕان و بەبێ کۆتوبەند لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا چالاکییەکانیان ئەنجام بدەن. جەختیشیان لهسهر ئهوه کردەوە کە هەر هەوڵێک بۆ ڕێگریی کردن لە توانای چالاکیی ئەم ڕێکخراوانە قبوڵنەکراوە".
هاوكات لە ڕاگەیاندراوەکەدا پشتیوانیی تەواو بۆ بڕیاری ژمارە ٢٨٠٣ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودهوڵهتیی و پلانهكهی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ ئایندهی غەززە دووپات کراوەتەوە و، وەزیرەکان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ بەشداری کردن لە جێبەجێ کردنی سەرکەوتووانەی ئەو بڕیارانە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی ئاگربەست، کۆتاییهێنان بە جهنگ لە غەززە، دهستهبهر كردنی ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ گەلی فەڵەستین و کردنەوەی ڕێگایەکی باوەڕپێکراو بۆ مافی بڕیاردانی چارەنووسی فەڵەستین و بوون بە دەوڵەت.
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئاماژە بەوە كراوە پێویستە دەستبەجێ کارەکانی بنیاتنانەوەی پێشوەختە دەستپێ بکەن و مەودای ئهو كارانه فراوان بکرێت، لەوانە دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆڕاگر و شکۆمەندانە بۆ پاراستنی گەلی فەڵەستین لە کەشوهەوای سەختی زستان.
له درێژهی ڕاگهیاندراوهكهدا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی کراوە بەرپرسیارێتییە یاسایی و ئەخلاقییەکانی جێبەجێ بکات و، گوشار بخاتە سەر ئیسرائیلی داگیرکەر بۆ لابردنی دەستبەجێی کۆتوبەندەکانی سەر چوونەژوورەوە و دابەش کردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکان، لەوانە خێمه، پێداویستی شوێنی مانهوه، هاوکاری پزیشکی، ئاوی پاک، سووتەمەنی و پشتیوانی تەندروستی.
له کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "وەزیرەکان داوای گەیاندنی دەستبەجێ، تەواو و بێ بەربەستی هاوکارییە مرۆییەکانیان بۆ کەرتی غەززە کردووە لە ڕێگای نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسەکانیيەوە، بەبێ دەستێوەردانی هیچ لایەنێک. داوای نۆژەن کردنەوەی ژێرخان و نەخۆشخانەکان و، کردنەوەی دەروازەی سنووری ڕەفەحیان کردووە لە هەردوو ئاراستەدا وەک ئەوەی لە پلانی گشتگیری سەرۆکی ئهمریكا ترەمپدا هاتووە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
