ئەڵمانیا بەرگری لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی ھەدەپە دەکات
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ماریا ئەدەباھر لەبارەی قەدەغەکردنی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی پارتە سیاسییەکانی تورکیا و چاوپۆشی کردن لە کۆبوونەوەی جەماوەری ھەدەپە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا رایگەیاند کە ئەو پرسە پەیوەندی بە "مۆڵەتی ئیدارەی خۆجێی" ھەیە.

Berlin
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ماریا ئەدەباھر لەبارەی قەدەغەکردنی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی پارتە سیاسییەکانی تورکیا و چاوپۆشی کردن لە کۆبوونەوەی جەماوەری ھەدەپە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا رایگەیاند کە ئەو پرسە پەیوەندی بە "مۆڵەتی ئیدارەی خۆجێی" ھەیە.
ئەدەباھر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە شاری بەرلین سازکرد و لەبارەی پرسیاری رێگەدان بە کۆبوونەوەی جەماوەری بەشێکی پارتە سیاسەییەکان و سیاسەتمەدارانی تورکیا لە ئەڵمانیا رایگەیاند کە ئەو پرسە پەیوەندی بە رێککاری تایبەت لەمبارەیەوە ھەیە کە ساڵێک پێش ئێستا حکوومەتی ئەڵمانیا بە گشت باڵیۆزخانەکانی راگەیاندووە.
ئەداباھر راشیگەیاند کە رێگە بە ئەنجامدانی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن نادەن ئەگەر بەرواری ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە وڵاتی پەیوەندیدار کەمتر لە سێ مانگ مابوو بێت، راشیگەیاند کە تا ئێستا ئەو رێککارییە جێبەجێ دەکرێ.
ئەداباھر ئاشکراشی کرد کە مۆڵەتی کۆبوونەوە و چالاکی لەلایەن ئیدارەی خۆجێی و فەرمانگەی خۆجێی فەرمی دەدرێت، ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئەوان وەک حکوومەتی ئەڵمانیا پشتیوانی لەم رێککارییە دەکەن و ئەمەشیان بە گشت لایەک راگەیاندووە.
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا کۆتایی ھەفتەی رابردوو چاوپۆشیان لە کۆبوونەوەی جەماوەری ھەدەپە لە شاری کۆڵن کرد و رێگەیان بە بڵاوکردنەوەی پەیامی دەنگی کاندیدی ھەدەپە بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، سەڵاحەدین دەمیرتاش دابوو.
لە ١٦ی نیسانی ساڵی رابردوو، حکوومەتی ئەڵمانیا رێککارییەکی تایبەتی لەبارەی بەڕێوەبردنی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی ئەو وڵاتانەی کە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا نین، لە وڵاتەکەی دەرکردبوو. . بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن