"ئەگەری ھەیە ھێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئەنجام بدرێت"
ژمارەیەک بەرپرس لە کۆشکی سپی و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایانگەیاند، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ئەو بژاردەی سەربازییەی دژبە ئێران ڕەت نەکردووەتەوە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پێشکەشی کراوە.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ھەڵسەنگاندن بۆ بژاردەی سەربازیی دژبە ئێران دەکات و ئاماژەی بەوەشدا کە ئەگەری ھەیە ھێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئەنجام بدرێت.
ڕۆژنامەکە لە ژمارەیەک بەرپرس لە کۆشکی سپی و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ئەو بژاردە سەربازییەی دژبە ئێران ڕەت نەکردووەتەوە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پێشکەشی کراوە.
ئەو بەرپرسانە ڕاشیانگەیاندووە ئەگەری ھەیە ھێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئەنجام بدرێت و باسیان لەوەش کردووە کە ھێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، دووبارە بەرنامەی ئەتۆم و سیستەمی مووشەکی بالیستی دەکاتە ئامانج.
ئاماژەیان بەوەداوە کە لە ئێستادا، ئەنجامدانی ھێرشی ئەلیکترۆنی یان ھێرشکردنە سەر ھێزە ئەمنییەکانی ئێران، ئەگەری زیاتریان ھەیە.
بەرپرسەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕاشیانگەیاندووە کە لە ئێستادا کەشتییەکی فڕۆکە ھەڵگر، سێ کەشتی تێکشێنەری کە مووشەکی ھەڵگرتووە لەگەڵ یەک ژێردەریایی مووشەکی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیرکراون.
