ئەورووپا.. "تەنها ئەوانەی بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاکسینیان هەیە مۆڵەتی گەشتکردنیان پێدەدرێت"

Brussels
بڕۆکسل - AA
کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئەوەی ئاشکرا کرد بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاکسین کە بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵەوە لە کاتی گەشتی نێوان وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکەدا بەکاربهێندرێت، ئەگەر بۆ ئامانجێکی دیکە سوودی لێوەربگیردرێت ئەوا پێویستە گۆڕانکاری لە یاساکانی ناوخۆی یەکێتی ئەورووپادا بکرێت.
لەو بارەیەوە ئەندامی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، دیدیەر رەیندەرس دەربارەی کارەکانی لیژنەی دادپەروەری و ئازادییە مەدەنییەکان لە پەرلەمانی ئەورووپا، دەربارەی بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاکسین، زانیاری خستەڕوو.
دیدیەر رەیندەرس، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئامانجیانە پێش هاتنی وەرزی هاوین لەڕێی ئەم بەڵگەنامەیەوە ئاسانکاری بۆ گەشتەکانی ناوخۆی یەکێتی ئەورووپا بکەن، تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە ئەم بەڵگەنامەیە تەنها لە کاتی گەشتکردندا بەکاردەهێندرێت.
ناوبراو، جەختی لەوەشکردەوە کە بەکارهێنانی بەڵگەکە لە چالاکییە کولتوورییەکان، یارییە وەرزشییەکان و چالاکییەکانی دیکەدا پێویستی بەوەیە کە یاساکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەکارهێنانەکەدا بگونجێندرێت.
ئەندامەکەی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، باسی لەوەشکرد کە پلانیان وایە ئەم بەڵگەنامەیە هەتا وەرزی هاوین ئامادەبێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن