ئەمریکا هۆشداریی گەشت کردنی ئاستی سێی بۆ ئیمارات و بەحرەین و سعوودیە بڵاوکردەوە
Ankara
ئەنقەرە - AA
ئەمریکا هۆشداریی گەشت کردنی ئاستی سێی بۆ ئیمارات، بەحرەین و سعوودیە بڵاوکردەوە و، داوای لە هاووڵاتیانی لە ناوچەکە کرد، بەهۆی بەردەوامی هەڕەشەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بیر لە جێهێشتنی ناوچەکە بکەنەوە، یان ئامادەبن بۆ پەنابردنە بەر پەناگاکان لەو شوێنانەی دهمێننهوه.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکانی لە ئیمارات، بەحرەین و سعوودیە بە جیا هۆشداریی گەشت کردنی بڵاوکردەوە.
لە هۆشداریی گەشت کردنی ئاستی سێدا، ئاماژە بەوە کراوە بەردەوامیی هێرشەکانی ناوچەکە، هەڕەشەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەو وڵاتانەدا زیاد کردووە.
ههروهها لە هۆشدارییەکەدا داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکا دانیشتووی ئهو وڵاتانە کراوە، بیر لە جێهێشتنی ناوچەکە بکەنەوە، یان لەو شوێنانەی دهمێننهوه ئامادەبن بۆ پەنابردنە بەر پەناگاکان.
لە هۆشدارییەکەدا باس لەوە کراوە گەشتە ئاسمانییە بازرگانییەکان لە سەرانسەری ئیمارات و سعوودیە بەردەوامن، سەرەڕای ئەوهش ئەگەر ههیه گەشتەکان دوابکەون و هەڵبوەشێنهوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
