جيهان

ئەمريكا..سەرۆكى FBI وەكو شايەتحاڵێك دەچێتە بەردەم ئەنجوومەنى پيران

بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI)، کریس رای، لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی ئەمڕۆ كە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت لە بارەی ھەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لە ٦ى کانوونی دووەمدا، وەکو شایەتحاڵ بەشداری لە دانیشتنەکەدا دەکات.

Nuri Aydın  | 03.03.2021 - نوێکردنەوە : 04.03.2021
ئەمريكا..سەرۆكى FBI وەكو شايەتحاڵێك دەچێتە بەردەم ئەنجوومەنى پيران

Ankara

واشنتۆن - AA

بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI)، کریس رای، لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی ئەمڕۆ كە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت لە بارەی ھەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لە ٦ى کانوونی دووەمدا، وەکو شایەتحاڵ بەشداری لە دانیشتنەکەدا دەکات.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەی ئەنجوومەنی پیراندا، رای دەچێتە بەردەم لیژنەی دادگەریی ئەنجوومەنەکە.

ئەندامانی لیژنەکە پرسیاری ئەوە لە رای دەکەن، کە ئایا (FBI) لە بارەی زانیارییە ھەواڵگرییەکانی تایبەت بە ھەڵکوتانەسەر کۆنگرێس، بە شێوەیەکی تەواو پەیوەندی لەگەڵ ھێزەکانی دیکەدا بەستووە یان نا.

جگە لەوە، چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت رای، وەڵامی کۆمەڵە پرسیارێکی وەکو شێوازی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ھەڕەشانەی کە لەلایەن "گرووپەکانی نەتەوەپەرستی سپی" و "گرووپە توندڕەوەکان" دەکرێتە سەر ئاسایشی نیشتیمانی و ئایا نووسينگەکەیان خاوەنی سەرچاوەی پێویستە بۆ چارەسەركردنى ئەم جۆرە كێشانە، بداتەوە.

پێشتر گوتەبێژی کۆشکی سپی جێن پساکی، ئەوەی ئاشکراکردبوو کە سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن داوای کردووە رای لە ئەرکەکەی بمێنێتەوە.

جێگەی باسە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، کە خۆی رای-ی بەو ئەرکە راسپاردبوو، لە دوای ھەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس لە ٦ی کانوونی دووەمدا، بەھۆی نەگرتنەبەری رێکاری پێویست رەخنەی ئاراستەى راى کردبوو.

- رووداوەکانی ھەڵکوتانەسەر باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا

کۆنگرێسی ئەمریکا، لە کاتێکدا بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەكانى ھەڵبژاردنەکانی ٦ی کانوونی دووەم لە کۆبوونەوەدابوو، سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لەبەردەم کۆشکی سپی رێکخستبوو.

پاشان، ھەزارن کەس لە بەشداربووانی کۆبوونەوە جەماوەرییەکە بەرەو باڵەخانەی کۆنگرێس بەڕێکەوتن و ھەوڵیان دا بچنە ناو باڵەخانەکەوە. دوای دروستبوونی پێکدادان لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران، سەدان خۆپیشاندەر توانییان بەربەستەکانى بەردەم باڵەخانەكە ببەزێنن و بچنە ناو کۆنگرێس.

کۆنگرێس، بە کۆنترۆڵکردنی رووداوەکان گاردی نیشتیمانی رەوانەی ناوچەکە کردبوو، دوای تێپەڕبوونی چوار کاتژمێر ھێزە ئەمنییەکان توانییان دۆخەکە کۆنترۆڵبکەن. رووداوەکان کوژرانی پێنج کەس کە یەکێکیان پۆلیس بوو و برینداربوونی دەیان کەسی لێکەوتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın