ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نیکۆلاس مادورۆ ئەنجامدا
- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ ئەنجامدا.
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەرگیراون، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کراوە.
لە میانی پەیوندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و مادورۆ جەختیان لەسەر پێداگری بەردەوام و بەرزکردنەوەی ئاستی ھەماھەنگییەکانی لە نێوان ھەردوو وڵات لە قۆناغی داھاتوودا کردەوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سوپاسی سەرۆکی ڤێنیزوێلای کرد بەھۆی داوەتکردنی بۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنی، کە بڕیارە لە ١٠ی کانوونی دووەم بەڕێوەبچێت.
ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی لە گرنگی سەقامگیری و ئاسوودەیی ڤێنیزوێلا کردووەتەوە.
