جيهان

ئەردۆغان پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی رێکخراوی دەوڵەتە تورکییەکان کرد

سەرکۆماری توکیا ئەردۆغان: "فاشیزمی دیجیتاڵیی لەئەمڕۆدا بووەتە هەڕەشەیەک بۆ رێگرییکردن لە گەیشتنی هەواڵی راست و بێلایەن بە ملیۆنان کەس".

Sefa Mutlu, Kübra Kara  | 14.05.2022 - نوێکردنەوە : 31.05.2022
ئەردۆغان پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی رێکخراوی دەوڵەتە تورکییەکان کرد

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند "بابەتەکانی راگەیاندن و پەیوەندی، بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە روانگەی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە گرنگییەکی زۆری هەیە. ئەو درۆ و بوختانانەی لە کاتی شەڕی قەرەباغدا بینیمانن، هەم گرنگی ئەم بابەتەی بەبیرمان هێنایەوە هەمیش ئەوەی نیشاندا کە چەند پێویستمان بە یەکخستنی هێزەکانمانە".

ئەردۆغان، پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی چوارەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵا و وەزیرانی بەرپرس لە راگەیاندنی رێکخراوی دەوڵەتە تورکییەکان، کرد و بەخێرهێنانیکردن بۆ شاری ئیستانبوڵ.

سەرکۆماری تورکیا لە پەیامەکەیدا باسی لە گرنگی بواری راگەیاندن کرد و رایگەیاند "بابەتەکانی راگەیاندن و پەیوەندی، بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە روانگەی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە گرنگییەکی زۆری هەیە. ئەو درۆ و بوختانانەی لە کاتی شەڕی قەرەباغدا بینیمانن، هەم گرنگی ئەم بابەتەی بەبیرمان هێنایەوە هەمیش ئەوەی نیشاندا کە چەند پێویستمان بە یەکخستنی هێزەکانمانە. جەنگ تەنها لە مەیدانەکاندا نەبوو، بەڵکو ٤٤ رۆژ لە راگەیاندنە نوسراو و بینراوەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خەبات بەردەوام بوو. لە ئێستادا هەموومان زۆر بەڕوونی ئەو راستییە دەبینین کە ئەو هێزەی لە دیموکراسییدا وەک دەسەڵاتی چوارەم ناسێندراوە، بووەتە ئامرازێکی چەواشەکاری بە دەستی چەند هێز و کۆمپانیایەکی دیاریکراوەوە بۆ شاردنەوەی راستییەکان".

ئەردۆغان لە بارەی چەواشەکارییەکانی راگەیاندنیشەوە گوتی: "فاشیزمی دیجیتاڵیی لەئەمڕۆدا بووەتە هەڕەشەیەک بۆ رێگرییکردن لە گەیشتنی هەواڵی راست و بێلایەن بە ملیۆنان کەس".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın