ئەحمەد شەرع: "وڵات لە پێکدادانەکان بەدوور دەگرین و بەردەوامین لە گەشەپێدان و بنیاتنانەوە"
İdlib
دیمەشق - AA
سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند وڵات لە شەڕ و پێکدادانەکان بەدوور دەگرن و، بەردەوامن لە پرۆسەی گەشەپێدان و سەرلەنوێ بنیاتنانەوە.
دوای نوێژی جەژنی ڕەمەزان، شەرع لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کار بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی وڵات دەکەن.
شەرع باسی لەوە کرد بوودجەیەکی تایبەت بۆ دێرازوور، حەسەکە و ڕەققە تەرخان دەکرێت و، کاری لە پێشینەش دەدرێت بە خزمەتگوزارییەکان بەتایبەت نەخۆشخانە، قوتابخانە و ڕێگاوبانەکان، لە شارەکانی دیکەشدا ژێرخان و خزمەتگوزارییەکان باشتر دەکرێن.
ئەحمەد شەرع ئەوەی وەبیرهێنایەوە سووریا لە ١٥ ساڵی ڕابردوو و پێشتریشدا بەردەوام گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادان بووە و، گوتی: "سووریا ئەمڕۆ لەسەر ئاستی هەرێمیی و نێودەوڵەتیی لەگەڵ تەواوی وڵاتانی دراوسێ لە تەباییدایە و، لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیشدا لە هاوپشتییەکی تەواودایە".
سەبارەت بە دۆخی ئێستای جیهان، شەرع ڕایگەیاند: "وێنەی نەبووە. بە وردی هەنگاو دەنێین و بە دوورگرتنی سووریا لە هەر جۆرە پێکدادانێک، بەرەو ڕێگەی گەشەپێدان و بنیاتنانەوە هەنگاو دەنێین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
