جيهان

ئێران: "داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەین دەستدرێژییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان سەرکۆنە بکات"

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمیر سەعید ئیروانی ڕایگەیاند، ئێران مافی خۆیەتی کە دژبە ھێرش و دەستدرێژییە دڕندانەکانی ئیسرائیل بەرگریی لەخۆی بکات، جەختی لەوەش کردەوە کە وەڵامی ئێران لەوبارەیەوە بەرگریکارانە و گونجاوە.

Mücahit Oktay, Zahir Sofuoğlu  | 17.06.2025 - نوێکردنەوە : 18.06.2025
ئێران: "داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەین دەستدرێژییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان سەرکۆنە بکات"

New York

نیویۆرک ــ AA

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمیر سەعید ئیروانی داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد کە دەستدرێژییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سەرکۆنە بکات.

ئەمیر سەعید ئیروانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە: "نامەیەکی نوێیمان ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردوووە و تیایدا داوامان لێ کردوون، ئەو ەستدرێژییانەی کە زایۆنی بۆ سەر وڵاتەکەمان ئەنجامی دەدات، سەرکۆنە بکات".

ڕاشیگەیاند کە حکوومەتی ئیسرائیل ھێرشی "نایاسایی و ھەڕەمەکی" ئەنجام دەدات و ژێرخانی مەدەنی لە ئێران دەکاتە ئامانج کە بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆری مەدەنی کوژراون، ھەروەھا ژمارەیەک خانوو و نەخۆشخانە خاپوورکراون.

جەختی لەوەش کردەوە، ئێران مافی خۆیەتی کە دژبە ھێرش و دەستدرێژییە دڕندانەکانی ئیسرائیل بەرگریی لەخۆی بکات، جەختی لەوەش کردەوە کە وەڵامی ئێران لەوبارەیەوە بەرگریکارانە و گونجاوە.

ئاماژەی بەوەدا، ئیسرائیل ناتوانێت ئەو ھێرشانە بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات، ئەگەر لەلایەن ئەمریکاوە لەڕووی سەربازیی، ھەواڵگریی و سیاسییەوە پاڵپشتی نەکرێت و گوتی: "ئەمریکا بەرپرسیارێتی ئەم کارە نایاساییە لە ئەستۆ دەگرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın