جيهان

ئێران: "بەئامانجگرتنی عەمبارە سووتەمەنییەکانمان لەلایەن ئیسرائیلەوە جینۆسایدی ژینگەیە"

وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عەراقچی ڕایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل لەسەر ئەو تاوانە جەنگەی کە ئەنجامی دەدات، سزای توند بدرێت.

Mustafa Melih Ahıshalı, Yılmaz Öztürk  | 16.03.2026 - نوێکردنەوە : 16.03.2026
ئێران: "بەئامانجگرتنی عەمبارە سووتەمەنییەکانمان لەلایەن ئیسرائیلەوە جینۆسایدی ژینگەیە"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عەراقچی ڕایگەیاند بەئامانجگرتنی عەمبارە سووتەمەنییەکان لە تارانی پایتەخت لەلایەن ئیسرائیلەوە، جینۆسایدی ژینگە.

عەباس عەراقچی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیوویەتی: "بۆردومانکردنی عەمبارە سووتەمەنییەکان لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە، جینۆسایدی ژینگە و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە".

ڕاشیگەیاندووە: "بۆردومانکردنی عەمبارە سووتەمەنییەکان لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە، دانیشتووانی شارەکە لە ڕووی تەندروستییەوە، ڕووبەڕووی زیانێکی درێژخایەن دەبنەوە کە ئەگەری هەيە کاریگەری لەسەر نەوەکانی داھاتوو دروست بکات".

ھەروەھا وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردووە، پێویستە ئیسرائیل لەسەر ئەو تاوانە جەنگەی کە ئەنجامی دەدات، سزای توند بدرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın