جيهان, هەوالي كۆمپانیەکان

ئیڵۆن ماسک بانگەشەی ئەوەی کرد کە حکوومەتی ئەمریکا دەسەڵاتی تەواوی گەیشتن بە نامەکانی بەکارهێنەرانی تویتەر هەیە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر، ئیڵۆن ماسک بانگەشەی ئەوەی کرد کە حکوومەتی ئەمریکا مافی بە تەواوەتی گەیشتن بە نامە راستەوخۆکانی بەکارهێنەرانی تویتەر هەیە و گوتی کاتێک ئەوەی زانیوە زۆر توڕە بووە.

İbrahim Hakkı Çetinkaya  | 17.04.2023 - نوێکردنەوە : 17.04.2023
ئیڵۆن ماسک بانگەشەی ئەوەی کرد کە حکوومەتی ئەمریکا دەسەڵاتی تەواوی گەیشتن بە نامەکانی بەکارهێنەرانی تویتەر هەیە

Ankara

ئەنقەرە - AA

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر، ئیڵۆن ماسک بانگەشەی ئەوەی کرد کە حکوومەتی ئەمریکا مافی بە تەواوەتی گەیشتن بە نامە راستەوخۆکانی بەکارهێنەرانی تویتەر هەیە و گوتی کاتێک ئەوەی زانیوە زۆر توڕە بووە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی The Hill، ماسک لە دیدارێکیدا لەگەڵ تەکەر کارلسۆن لە کەناڵی فۆکس نیوز ئاماژەی بەوە کردووە کە کاتێک زانیویەتی کە حکوومەتی ئەمریکا دەسەڵاتی نامە راستەوخۆکانی بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکەی هەیە "تووشی سەرسوڕمان بووە".

ئیڵۆن ماسک، بە کارلسۆن-ی گوتووە: "ئاستی توانای دامەزراوەکانی حکوومەت بۆ گەیشتنی تەواوەتی بە سەرجەم ئەوەی لە تویتەردا دەگوزەرێ تووشی سەرسوڕمانی کردم و ئاگاداری ئەمە نەبووم".

ماسک، جگە لەوە باسی لە مەترسییەکانی سەبارەت بە شەپۆلی زیرەکیی دەستکرد کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لەو بڕوایەدایە کە تەکنەلۆژیا توانای لەناوبردنی شارستانییەتی هەیە.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر، گوتی: "زیرەکیی دەستکرد، مەترسیدارترە لە ئەگەری دیزاینکردنی فڕۆکە یان هەڵەی چاککردنەوەی. لە رووی ئەوەش کە خاوەنی ئەم توانایە بێت ئەوە خاوەنی لەناوبردنی شارستانییەتە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın